رووداو دیجیتاڵ
مانگرتنی سەندیکای کرێکارانی کانزاکانی تورکیا کە بڕیاربوو لە یەکی ئاب بکرێت، بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، بە پاساوی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" قەدەخە کرا.
بڕیارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە، 31 ـی تەمموزی 2025 لە رۆژنامەی فەرمی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، بڕیاری مانگرتنەکەی سەندیکای کرێکارانی کانزاکانی تورکیا "ئاسایشی نیشتمانی تێکدەدات".
بەم هۆکارە بڕیاری مانگرتنەکە بۆ ماوەی 60 رۆژ دواخرا.
پێشتر لەسەر دانوستاندنەکانی زیادکردنی مووچەی 600 هەزار کرێکاری کەرتی گشتی، لایەنەکان نەگەیشتبوونە رێککەوتن.
حکومەت وەکو دوایین پێشنیاز، بۆ شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ داوای زیادکردنی مووچەی بە رێژەی 24٪، بۆ شەش مانگی دووەم 11٪، بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026 بە رێژەی 10٪ و بۆ شەش مانگی دووەمی هەمان ساڵ 6٪ ـی کردبوو، بەڵام ئەم پێشنیازە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی تورکیا (تورک-ئیش)ـەوە رەتکرایەوە و بڕیاری مانگرتن درا.
لەم چوارچێوەیەدا بڕیاربوو تورک-ئیش رۆژی هەینی یەکی ئاب دەست بە مانگرتن بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ