رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئێلیهـی باکووری کوردستان 8 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەرکران و بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای ئێلیهـ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تەمموزی 2025 بڵاوکراوەتەوە، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی پارێزگا، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە هۆشبەرەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستبەسەرکردنی 8 کەس دەستیپێکرد کە بازرگانییان بە مادەی هۆشبەرەوە دەکرد.
لە ئەنجامی پشکنینەکاندا، دەست بەسەر 383 گرام مادەی هۆشبەری جۆری بۆنزاییدا گیرا کە لە 61 پارچە پێکهاتبوو.
دوای تەواوبوونی رێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش، 8 دەستبەسەرکراوەکە رەوانەی دادگە کران و لەلایەن دادگەوە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ