یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دەڤا دەستی لە کار کێشایەوە

31-08-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد فارووق ئونساڵ کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن - دەڤایە، رەخنەی لە عەلی باباجان، سەرۆکی گشتیی پارتەکە گرت و دەستی لە کار کێشایەوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا ئەحمەد فارووق ئونساڵ، یەکێک لەو 90 کەسەی پارتی دەڤایان دامەزراند، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، رەخنەشی لە سەرۆکی گشتیی پارتەکە گرت و باسی لەوە کرد کە بڕیارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی بەربژێر تەنیا لەلایەن عەلی باباجانەوە دەکرێت و هیچ شەفافییەتێکی تێدا نییە.
 
ئونساڵ لە بەشێکی گوتەکانیدا باس لەوە دەکات، باباجان لە کاتێکدا رەخنە لە سەرۆککۆماری تورکیا دەگرێت بەوەی پێشێلی دەستووری کردووە، کەچی خۆی لە هەڵبژاردنی بەربژێر بۆ پەرلەمان لە پەیڕەوی نێوخۆی پارتەکە لایدا و بوونی کۆتای خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی فەرامۆش کرد.
 
ئونساڵ هەروەها رایگەیاند، بەهۆی بینینی ئەو هەموو بابەتەی کە ناگونجێن لەگەڵ ئامانجەکانی دامەزراندنی دەڤا، دەست لە کار دەکێشێتەوە و بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای دروستکردنی کەشێکی پڕ لە شەفافی و ئازادی.
 
پارتی دەڤا لە هەڵبژاردنەکەی 14-05-2023دا لەژێر لیست و لۆگۆی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە بەشداریی کرد. دەڤا ئێستا 15 کورسیی لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمانی تورکیا هەیە و چوار لە پەرلەمانتارانی ژنن.
 
پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن رۆژی 09-03-2020 لەلایەن عەلی باباجان، کە ئێستاش سەرۆکی گشتییە، دامەزرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە