دامەزراوەی ئاماری تورکیا: لە تشرینی دووەمدا 54 هەزار کەس کاریان لەدەستداوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵدا بێکاری 0.1٪ بەرزبووەتەوە و 54 هەزار کەس کاریان لەدەستداوە.
 
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TUIK) رۆژی سێشەممە 30-12-2025 راپۆرتی بێکاریی تایبەت بە مانگی تشرینی دووەمی 2025ـی بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، لە تشرینی دووەمدا ژمارەی ژمارەی بێکاران بەراورد بە تشرینی یەکەم، 54 هەزار کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 98 هەزار کەس، واتە لەو ماوەیەدا 54 هەزار کەس کە پێشتر کاری خۆیان هەبووە، کارەکەیان لەدەستداوە.
 
هەروەها رێژەی بێکاری 0.1٪ بەرزبووەتەوە و بووەتە 8.6٪.
 
رێژەی بێکاریی پیاوان بە 7٪ و رێژەی بێکاریی ژنانیش بە 11.8٪ خەمڵێندراوە.
 
رێژەی بێکاری لەنێو گەنجانی تەمەن 15-24 ساڵ وەک خۆی ماوەتەوە کە 15.4٪ بوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە