رووداو دیجیتاڵ
راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، دایکی پێلێ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی، هێشتا هەواڵی مردنی کوڕەکەی نازانێت.
پێلێ پێنجشەممەی رابردوو لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری ساوپاولۆ لە بەرازیل کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی ماویەک بەدەست شێرپەنجەی کۆڵۆنەوە ناڵاندی.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، پێلێ دوایین کاژێرەکانی لەگەڵ ئازیزەکانی لە نەخۆشخانە بەسەربردووە، بەڵام دۆنا سێلێستی دایکی لەنێو ئەوانەدا نەبووە، کە تاوەکو ئێستاش هەواڵی مردنی کوڕەکەی نازانێت.
خوشکی پێلێ، ماریا لوسیا دو ناسکیمنتۆ، لەو بارەیەوە رایگەیاند "دایکمان هێشتا نازانێت کە پێلێ کۆچی دوایی کردووە، قسەمان لەگەڵ دەکات، بەڵام نازانێت. تەندروستیی باشە، بەڵام لە جیهانی خۆیدا دەژی".
خوشکەکەی پێلێ ئاماژەی بەوەشکردووە "دایکمان نازانێت، هەندێجار پێی دەڵێم دیکۆ، وەک ئەوەی لە ماڵەوە بەو ناوە بانگی پیلێمان دەکرد، دەڵێم دایکە با نزای بۆ بکەین، باشە دایکە".
پێلێ بە درێژایی تەمەنی وەک ئەفسانەی تۆپی پێ ناسراوە، تاکە یاریزانە کە 3 جار لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا نازناوی مۆندیال بباتەوە.
پێلێ لە ساڵی 2021 تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوو، کە لە چەند هەفتەی رابردوودا لەگەڵیدا خراپتر بوو، پێش ئەوەی بە یەکجاری چاوی دابخات و کۆچی دوایی بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ