بەر لە یاریی بەرامبەر ئەلماتی کێشە لەنێوان ئەڵۆنسۆ و ئەستێرەیەکیدا روویداوە

01-10-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چابی ئەلۆنسۆ فێدریکۆ ڤالڤێردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دوای ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی، تووشی کێشەیەکی نوێ بووە لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکەی.
 
شەوی سێشەممە ریال مەدرید لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە کایرات ئەلماتی کازاخستانی بردەوە.
 
یارییەکە رووداوێکی نائاسایی بەخۆیەوە بینی، کاتێک فیدێریکۆ ڤالڤێردیی یاریزانی ناوەڕاستی ئۆرۆگوایی بۆ یەکەمجار دوای ماوەیەکی درێژ لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە.
 
ڤالڤێردی بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە بەشداری لە مەشقەکانی خۆگەرمکردندا کرد بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەدا، پاشان گەڕایەوە و لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت، ئەمەش تووڕەیی یاریزانەکەی لێکەوتەوە و دواتر لە راهێنانەکانی خۆگەرمکردن کشایەوە، ئەمەش کێشەیەکی لەنێوان خۆی و چابی ئەلۆنسۆدا دروستکرد، کە لەلایەن خۆیەوە رەتیکردەوە بەشداری پێبکات.
 
ئەلۆنسۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی دوای یارییەکە هەوڵیدا خۆی لەم مشتومڕە بەدوور بگرێت و جەختی لەوە کردەوە کە ڤالڤێردی نەبینیوە  رەتیکردبێتەوە راهێنانەکانی خۆگەرمکردن ئەنجام بدات.
 
ئەلۆنسۆ بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی پێش یارییەکەی کایراتدا باسی لەم بابەتە کرد، سەبارەت بە رەتکردنەوەی ڤالڤێردی بۆ یارییکردن لە شوێنی باڵی راست، سەرەڕای پێکانەکانی ترێنت ئارنۆڵد و دانی کارڤاخاڵ.
 
لێدوانەکانی ئەلۆنسۆ تووڕەیی یاریزانەکەی لێکەوتەوە، کە دوای یارییەکەی کایرات ئەلماتی لە کازاخستان بە نزیکەکانی راگەیاندووە "ئەوەی لەبارەی منەوە ئاماژەی پێدەکرێت دادپەروەرانە نییە".
 
رۆژنامەی دێفێنسا سێنترال ئاماژەی بەوەداوە کە دۆخی فێدی ڤالڤێردی خراپتر بووە بەهۆی لاوازی ئاستی لە شوێنی باڵی راست، بەهۆی پێکانەکانی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و دانی کارڤاخاڵ، ئەمەش وایکردووە ئەلۆنسۆ پەنا بۆ رائول ئاسێنسیۆ ببات لەم شوێنەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە