ئەلۆنسۆ بەڕووی ئەستێرەیەکیدا دەتەقێتەوە

17-09-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چابی ئەلۆنسۆ فێدریکۆ ڤالڤێردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دوای یاریی مارسیلیا لە ئەستێرەیەکی تووڕە دەبێت و هۆشدارییەکی تووندی پێدەدات.
 
سەرەڕای بردنەوەیەکی ورووژێنەر  لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر مارسیلیا و خۆشحاڵییەکی زۆر، ژووری جلگۆڕینەی ریال مەدرید کەشێکی جیاواز و پڕ لە گرژی و دڵەڕاوکێی بەخۆوە بینی. دوای ئەوەی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر بە دەنگێکی بەرزەوە ناڕەزاییەکی روونی بەرامبەر فێدریکۆ ڤالڤێردیی ئەستێرەی تیپەکە دەربڕی، و هۆشدارییەکی تووندی پێدا کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر داهاتووی لە یانەکەدا هەبێت.
 
سەرچاوە نزیکەکان لە ستافی راهێنەرایەتیی ریال مەدرید ئاشکرایان کرد کە ئەلۆنسۆ دوای یارییەکە لە ڤالڤێردەی تووڕە بووە، بەهۆی ئەوەی لە یارییەکەدا ئاستێکی ابشی پێشکێش نەکردووە و تەنانەت لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابەزیوە.
 
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، راهێنەرە ئیسپانییەکە لەبەرچاوی هەموو یاریزانەکانی ئاستی ڤالڤێردی لە یارییەکەی مارسیلیادا بە زنجیرەیەک نمایشی لاواز وەسف کردووە. ئەوەش نیگەرانییەکی زۆری لەناو تیپەکەدا دروست کردووە.
 
ئایا ڤالڤێردی چیدی ئەو یاریزانە چالاک و پابەندە نییە لەڕووی تاکتیکییەوە، کە لە وەرزەکانی پێشوودا بوو؟ ئەم پرسیارە بووەتە تەوەری گفتوگۆکان لەناو ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید لەدوای یارییەکە، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی کێبڕکێ یەکلاکەرەوەکان لەسەر ئاستی ئەورووپا و ناوخۆ.
 
هۆشداریی راستەوخۆ و داهاتوویەکی نادیار
 
لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی گرنگدا، چابی ئەلۆنسۆ بەڕوونی قسەی لەگەڵ ڤالڤێردی کردووە و لەبەردەم هاوڕێکانیدا پێیگوتووە "ئەگەر لەسەر ئەم ئاستە بەردەوام بێت، جێگایەک لە پێکهاتەی سەرەکیدا نادۆزیتەوە و دوورخستنەوەش راستییەکە کە ناتوانرێت خۆی لێ بپارێزرێت".
 
ئەم هۆشدارییە یەکەمینە لە جۆری خۆی لەوەتەی ئەلۆنسۆ ئەرکی راهێنەرایەتی گرتووەتە ئەستۆ، و نیگەرانی قوڵی راهێنەرەکە لە دابەزینی ئاستی یاریزانێک نیشان دەدات کە پێشتر بە ستوونێکی سەرەکی تیپەکە دادەنرا.
 
ئایا ڤالڤێردی دەگەڕێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی؟
 
هاندەرانی ریال مەدرید بە چاودێرییەوە سەیری گۆڕانکارییەکانی دۆخەکە دەکەن و چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەستێرەی ناوەڕاست دەکەن بۆ ئاستە ناسراوەکەی کە پێشتر بەشداری لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەدا کردووە. لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و بەردەوامبوونی ئاستەنگەکانی لالیگا، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ڤالڤێردی دەتوانێت درەوشانەوەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە، یان دیمەنەکە بە قازانجی یەدەگەکانی دیکە لە پێکهاتەی تیپەکەدا دەگۆڕێت؟.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە