مۆرینیۆ هێرشدەکاتە سەر ناوبژیوانانی پۆرتوگال: راهێنەرایەتی دوو تیپی جیاواز دەکەم

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو سپۆرتس
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ یانەی بێنفیکا خولی پۆرتوگال
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی بێنفیکا هێرشیی تووندی کردە سەر ناوبژیوانانی خولی پۆرتوگال و رەخنەی گەورەی لێگرتن، بەرلەوەی تیپەکەی ئەمشەو بەرامبەر جیل ڤیسێنتی یاریی بکات.
 
بێنفیکا، ئەمشەو لە گەڕی 24ی خولی پۆرتوگال، هەوڵی نزیکبوونەوەی زیاتر لە پۆرتۆی پێشەنگ و لیسبۆنای دووەمی ریزبەندی خولەکە.
 
مۆرینیۆ، وایداناوە کە دۆخی خولی نایابی پۆرتوگال، شێواوە، بەهۆی ناوبژیوانانەوە. ئاماژەی بەوەداوە کە بێنفیکا لە دوو بەرەی جیاوازەوە یارییدەکات، هەروەها لە دوو جیهانی جیاواز، یەکەمیان خولە راستەقینەکە و دووەمیان ئەوەی لە پشت پەردەوە روودەدات.
 
مۆرینیۆ، کە دوای بەسەربردنی سزای یارییەک راگرتن لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید، دەگەڕێتەوە بۆ سەر کورسیی یەدەگ لە یارییەکەی ئەمشەودا، بێئومێدیی تووندی خۆی بەرامبەر ئاستی ناوبژیوانان لە خولی پۆرتوگال دەربڕی، وایدانە کە ناوبژیوانان خزمەت بەبەرژەوەندیی ناوبژیوانانی رکابەری بێنفیکا دەکەن.
 
مۆرینیۆ پێیوایە کە مەشقی دوو تیپی جیاواز دەدات لە دوو پاڵەوانێتیی جیاواز، یەکەمیان کە لە ژێر کۆنترۆڵی ژمارەی خاڵەکان و ریزبەندی خولدایە و ئەوەیدیکەش "دۆخێکی شێواو" بەڕێوەی دەبات.
 
مۆرینیۆ، هەروەها دەڵێ، "پلەبەندیی راستەقینە و پلەبەندیی خەیاڵیی هەیە. پلەبەندیی راستەقینە ئەوەیە کە گرنگە، بەڵام ئەگەر بمانەوێت لە ریزبەندی پلەبەندییە خەیاڵییەکە باش بین، ئەوە جیاوازییەکی گەورە هەیە، ئێمە باش دەزانین چی روودەدات".
 
مۆرینیۆ کە سەرپەرشتیکردنی یانەی بێنفیکای لە مانگی هەشتی رابردوودا وەرگرتووە، هەڕەشەی رۆیشتن لە یانەکەی دەکات، ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتە بەر بۆ هێنانەئارای ژینگەیەکی هاوسەنگی رکابەریی لە نێوان هەموو یانەکان. وایداناوە کە ناوبژیوانانی خولی پۆرتوگال، ئەویان ناچارکردووە بەو شێوەیە بیر بکاتەوە.
 
ئەو زیاتر دەڵێ، "دەمەوێت لە بێنفیکا بمێنمەوە، بەڵام لە یەک خول، نەک دوو خول. نامەوێت لە خولێکی راستەقینە و خولێکی خەیاڵیدا بەشداریی بکەم، ئێستا بەداخەوە من لە دوو خولدا راهێنەرم. دەمەوێت رێز لە گرێبەستەکەم لەگەڵ بێنفیکا بگرم، بەڵام ئەگەر بێنفیکا بیەوێت لەگەڵمدا بەردەوام بێت، من بەبێ مەرج رازی دەبم، بەڵام بەبێ بەردەوامبوونی ئەو دۆخە".
 
قسەکانی جۆزێ مۆرینیۆ بەرامبەر ناوبژیوانانی خولی پۆرتوگال لە کاتێکدایە کە یانەکەی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە و پێناچێت ئومێدێکی زۆری بە رکابەریکردن لەسەر نازناوەکە مابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە