زاخۆ وەرزێکی نموونەیی هەبوو و ئەمڕۆ دوایین یاریی دەکات

02-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی زاخۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی زاخۆ دوایین یاریی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا ئەنجامدەدات و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی گەرمە یاری دەکات.
 
ئەمڕۆ ئێوارە لە دوایین یارییدا لەم وەرزەی خولەکەدا و لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی 38ـی خولەکەدا، یانەی زاخۆ بە ئارامییەکی زۆرەوە دەبێتە میوانی یانەی گەرمە و دەیەوێت بە ئەنجامێکی باشەوە کۆتایی بە رکابەرییەکانی وەرزێکی دوور و درێژ و ماندووکەری خولی ئەستێرەکانی عێراق بهێنێت.
 
زاخۆ لەم وەرزەی خولی عێراقدا، تیپێکی نموونەیی و بەهێز بوو، یانەکە لە 37 گەڕی رابردوودا 20 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە 10 یارییدا یەکسانبووە و 7 یاریی دۆڕاندووە، زاخۆ خاوەنی دووەم بەهێزترین هێڵی هێرشبەر بووە و 57 گۆڵی تۆمارکردووە، خاوەنی دووەم بەهێزترین هێڵی بەرگری بووە 25 گۆڵی لێکراوە، هەردووکیان لە دوای یانەی شورتە بووە.
 
جگە لەوەش لەو کاتەوەی عەبدولغەنی شەهد بووەتە راهێنەری یانەکە، زاخۆ هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، لەو 8 یارییەدا یانەکە 7 کلین شیتی هەبووە و تەنیا یەک گۆڵی لێکراوە.
 
زاخۆ بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا بلیتێکی دەرەوەی عێراقی مسۆگەرکردووە و بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی دەرەوەدا دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە