ڤیدیۆ؛ ئەمریکا بووە پاڵەوانی کۆنکاکاف

02-08-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئەمریکا کۆنکاکاف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نازناوی جامی زێڕین (کۆنکاکاف)ـی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە مەکسیکی بردەوە.

هەردوو هەڵبژاردە لە سەر یاریگەی ئەلیگانت لە لاس ڤێگاسی ئەمریکی رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یارییەکە لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات و جامەکە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بەرزکرایەوە.

ئەنجامی هیچ بە هیچ بە درێژایی هەردوو نیوەی یارییەکە مایەوە و هەردوو تیپەکە ناچاربوون پەنا ببەنە بەر دوو گێمی زیادکراو، کە گێمی یەکەمی زیادکراویش هەر بە یەکسانبوون کۆتاییهات و گێمی دووەمیش خەریکبوو بەو شێوەیە کۆتاییبێت و یارییەکە بگاتە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بەڵام مایلز رۆبنسۆنی یاریزانی ئەمریکی دوو خولەک بەر لە فیکەی کۆتایی یارییەکە مەکسیکییەکانی تووشی شۆککرد و گۆڵی بردنەوەی نازناوەکەی تۆمارکرد.

ئەمە حەوتەم جارە هەڵبژاردەی ئەمریکا نازناوی کۆنکاکاف بباتەوە، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی مەکسیک نەیتوانی بەرگری لە نازناوەکەی بکات و ریکۆردەکەی باشتر بکات، کە تاوەکو ئێستا 11 جار بووەتە پاڵەوانی جامی زێڕین و دوایینیان لە ساڵی 2019 بوو.

هەڵبژاردەی ئەمریکا بەم سەرکەوتنە توانی تۆڵەی خۆی لە مەکسیک بکاتەوە، کە لە دوایین 3 یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا لە ئەمریکییەکانی بردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە