رووداو دیجیتاڵ
ئەلێکساندەر ئیساک لەوە نزیکە ببێتە گرانترین گرێبەستی مێژووی پرێمەرلیگ، نازناوێک بەم دواییانە فلۆریان ڤێرتز بەدەستیهێناوە، دوای ئەوەی هاوینی ئەمساڵ لە بایەرلیڤەرکوزنەوە بە 125 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد.
یانەی نیوکاسڵ یونایتد یەکەمین ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ ئیساک رەتکردووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان ئۆفەرەکە بە 140 ملیۆن یۆرۆ بووە.
ئەمە پێشکێشکردنێکی گەورەیە، بەتایبەت پاڵەوانی پرێمەرلیگ ماوەیەکی کەمە بڕی 95 ملیۆن پاوەندی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەری فەرەنسی-کامیرۆنی، هوگۆ ئیکیتیکی خەرجکردووە.
ئیساک لە مانگی 8ـی ساڵی 2022ـەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کردووە و لە 109 یاریدا 62 گۆڵی تۆمارکردووە. هێرشبەرە سوێدییەکە بە روونی رایگەیاندووە نایەوێت لە یاریگای سانت جەیمس پارک بەردەوام بێت.
هێرشبەرە سویدییەکە لە سان سێباستیانە و لە بنکەی راهێنانی زوبیێتای یانەی ریال سۆسیداد چارەسەری پێکانێکی رانی وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە، باقی یاریزانانی نیوکاسڵ لە گەشتێکی کۆریای باشوورن، بڕیارە رۆژی یەکشەممە لە یاریگای جامی جیهانیی سیئۆل رووبەڕووی تۆتنهام هۆتسپێری تیپی تۆماس فرانک ببنەوە
سەرەڕای فشارەکان، نیوکاسڵ لەسەر هەڵوێستی خۆی سوورە و داوای 170 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئیساک دەکات. بەپێی راپۆرتەکان، یانەکە هەوڵدەدات بە گرێبەستێکی نوێ ئیساک رازی بکات بۆ مانەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ