ڤیدیۆ؛ ناپۆلی دۆڕا

02-12-2019
ئیحسان تاهیر
ناپۆلی 1 ـ 2 بۆلۆنیا
ناپۆلی 1 ـ 2 بۆلۆنیا
نیشانەکردن ناپۆلی بۆلۆنیا
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی ناپۆلی تووشی شكستێكی دیكه‌ بوو، كه‌ ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌ 2 ـ 1 به‌ یانه‌ی بۆلۆنیا دۆڕا.

له‌ خوله‌كی 41دا فێرناندۆ لۆرێنتی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ناپۆلی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا هه‌موو شتێك گۆڕا، بۆلۆنیا كۆنترۆلی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له‌ خوله‌كی 58دا ئه‌ندرێس ئۆلسۆن گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆماركرد و له‌ خوله‌كی 80شدا نیكۆلا سانسۆنی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ بۆلۆنیا به‌ده‌ستهێنا.

ناپۆلی، كه‌ 9 یارییه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه‌، ئێستا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندیدایه‌ و بۆلۆنیاش ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده‌ 16 خاڵ و چووه‌ پله‌ی دوانزده‌هه‌می ریزبه‌ندی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە