ڤیدیۆ؛ سەنیگال گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

03-02-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by CHARLY TRIBALLEAU / AFP
Photo by CHARLY TRIBALLEAU / AFP
نیشانەکردن هەڵبژاردەی سەنیگال هەڵبژاردەی بورکینا فاسۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەشبینییەکەی هاندەرانی سەنیگال راستگۆ بوو لەگەڵیان و سادیۆ مانێ و هاوڕێکانی هەر لە سەرەتاوە نیازی بردنەوەیان هەبوو، کە لە یەکەم هەوڵیاندا نزیکبوون لە گۆڵ کردن، بەڵام بەرگری بورکینا فاسۆ گۆڵکردنی سەنیگالییەکانیان دواخست بۆ خولەکی 70 کە لە لێدانێکی کۆڕنەردا عەبدۆ دیالۆ گۆڵی یەکەمی سەنیگالی تۆمارکرد.
 
گۆڵپارێزەکەی بورکینا فاسۆ دەیزانی لێیان قەوما و یاریزانانی سەنیگالیش بڕوایان بە چاوەکانیان نەدەکرد.
 
دوای تەنیا 6 خولەک سادیۆ مانێ سوودی لە هەڵەیەکی بەرگری بورکینییەکان وەرگرت و لە کۆششێکی تاکەکەسی سەرسوڕهێنەردا تۆپەکەی گەیاندە بەر قاچەکانی ئیدریسا گای و ئەویش کەمتەرخەمی نەکرد و بۆ جاری دووەم تۆڕی فەرید ئۆیدراگۆی گۆڵپارێزی بورکینای هەژاند
 
بورکینییەکان خۆیان بەدەستەوە نەدا و دوای 6 خولەک لە هێرشێکدا ئیبراهیم تۆرێ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن و هیوای بۆ کامو مالۆی راهێنەر گەڕاندەوە، کە دەیویست تیپەکەی گۆڵی بەرامبەربوون بەدەستبێنێت و یارییەکە بگەڕێنێتەوە خاڵی سفر.
 
بەڵام سادیۆ مانێ قسەیەکی دیکەی هەبوو، کە 3 خولەک بەر لە کۆتایی کاتی یارییەکە لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا بەتەنیا لەگەڵ ئەبوبەکری گۆڵپارێز مایەوە و گۆڵی سێیەن و بردنەوەی تۆمارکرد و بەرەوە هاندەرانی سەنیگاڵ رایکرد و ئاهەنگی لەگەڵ گێڕان.
 
شێرەکانی سەنیگال دوای راوکردنی ئەسپەکانی بورکینا، بۆ دووەمجار لەسەریەک خۆیان گەیاندە یاریی کۆتایی و چاوەڕێی براوەی ئەمشەوەی یاریی میسر و کامیرۆنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە