رووداو دیجیتاڵ
فران گارسیا، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، وازی لە خۆشەویستەکەی هێناوە و پەیوەندی لەگەڵ دایکی خۆشەویستەکەی بەستووە.
چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی دەنگۆی جیابوونەوەی ئەستێرەی ریال مەدرید، فران گارسیا و ئێستێیا لاماسی خۆشەویستی بڵاوکردەوە، ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 3 ساڵ لە پەیوەندیی خۆشەویستی بووە لەگەڵ ئەو خانمە.
ئەوەی بووەتە بابەتی میدیاکان، دەنگۆی پەیوەندیی نێوان فان گارسیا و دایکی خۆشەویستیی پێشوویەتی، میدیا ئیسپانییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ئەستێرەکەی ریال مەدرید، ئێستا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دایکی ئەو خانمە.
ئەو بابەتە تاوەکو ئێستا دەنگۆیە و بەڵگەیەکی روون لەسەر روودانی نییە،بەڵام لە سۆشیال میدیای ئیسپانیا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە بە تایبەت دوای دەرکەوتنی فران گارسیا و دایکی خۆشەویستیی پێشووی بەیەکەوە.
ئێستێیا، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان، هەژماری ئینستاگرامی خۆی داخستووە و کردوویەتی بە هەژمارێکی تایبەت، بەڵام ئەو خانمە تاوەکو ئێستا ڤیدیۆ و وێنەی فران گارسیای لە هەژماریی تیکتۆکی خۆی نەسڕیوەتەوە.
فران گارسیا، تەمەنی 25 ساڵە و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدە، ئەو یاریزانە ساڵی 2023 لە یانەی رایۆ ڤاییکانۆوە بە دەستەوارەیەکی 5 ملیۆن یۆرۆیی گەڕایەوە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ