ڤیدیۆ؛ دوای 7 مانگ.. جارێکی دیکە تانگۆ و مێسی یاری دەکەنەوە

03-06-2021
هێژا خەسرەو
AFP
AFP
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەڵبژاردەی چیلی
A+ A-

رووداو دیجیتال

پێش دەستپێکردنی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەکی زەحمەتدا بەختی خۆی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا تاقیدەکاتەوە.

کاژێر 3ـی بەرەبەیانی رۆژی هەینی، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای 7 مانگ دابڕان، لە نێو یاریگای خۆیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی چیلی یاریدەکات.

سەماکەرانی تانگۆ لە پاڵاوتنەکاندا لە ئاستێکی باشدان، لە 4 یاریدا 3 یارییان بردووەتەوە و لە یارییەکیشدا یەکسانبوون، ئەگەر یاری ئەمجارە ببەنەوە بەشێوەیەکی کاتی پێش بەرازیلی پێشەنگ دەکەونەوە.

ئەرجەنتین لە دۆخێکی دەروونی باشدا نییە، ئەوان چەند رۆژێک پێش ئێستا دەستبەرداری مافی میوانداریکردنی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا بوون بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵبژاردەکە خۆی بە بەربژێری بەدەستهێنانی نازناو دانابوو، بەڵام ئێستا بابەتەکە جیاوازە و کۆپا ئەمریکا لە وڵاتێکی دیکە بەڕێوەدەچێت.

لەوانەیە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بۆ ئەرجەنتین زۆر زەحمەت نەبێت، چونکە لە کۆی 10 هەڵبژاردە 4 هەڵبژاردە دەگەنە مۆندیال و پێنجەمیش هیوایەکی هەیە بگات، ئەرجەنتینیش لە ئاست و ئەنجامدا یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی کە هەمیشە لەنێو سەرکەوتووەکاندایە، تەنانەت شەڕی ئەو وەرگرتنی پێشەنگە لە بەرازیلی رکابەری مێژوویی.

لە تانگۆ ئەگوێرۆ تووشی کۆرۆنا بووە  بەشدارنابێت، ئارمانی گۆڵپارێزیش بەهەمان شێوە کۆرۆنای هەیە، خواکین کۆریا پێکانی هەیە و لەگەڵ هاوڕێکانی نابێت، نیکۆلاس ئۆتامێندیش سڕکراوە و بێبەشە لە یاریکردن، یاریکردنی مارتینێزی گۆڵپارێز و کریستیان رۆمێرۆ یەکەم یارییان دەبێت، بەڵام ئەوەی مەترسییە لەسەر ئەرجەنتین هەشت یاریزان کارتی زەردیان هەیە و مەترسی سڕکردنیان لەسەرە بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر کۆلۆمبیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە