ئەلۆنسۆ چاوی لە یاریزانێکە لە لامین یامال بچووکترە

03-06-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن عەبدوڵڵا وەزانی
A+ A-



رووداو دیجیتاڵ

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری نوێی ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە تواناکانی عەبدوڵڵا وەزانیی یاریزانی بەڕەچەلەک مەغریبی لاوی یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی.
 

یانەی ریال مەدرید لەدانوستاندندایە لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی بۆ گواستنەوەی یاریزانی بەهرەمەندی تەمەن 16 ساڵانی مەغریبی.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی نزیک لە یانە ئیسپانییەکە یانەی مێرینگێ دەیەوێت سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە ببینێت و هەرزوو بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

عەبدوڵڵا وەزانی لە 30ـی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە هۆڵەندییەکە کۆتایی پێدێت و دەبیتە یاریزانێکی ئازاد، بەمەش یانەی ریال مەدرید دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە و پەلکێشی فێرگەی کاستیای تایبەت بە یانەکەی بکات.

وەزانی یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بووە بۆ تەمەنی خوار 15 ساڵی، ئێستا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی خوار تەمەن 17 ساڵانی مەغریب دەکات، هەروەها بەباشترین یاریزانی جامی لاوانی ئەفریقا هەڵبژێردرا.

ئەم یاریزانە ناوەڕاستێکی هێرشبەرە یاریزانێکە دەتوانێت گۆڵ دروست بکات و گۆڵ تۆماربکات، رۆڵێکی باڵای هەیە لە هەر تیپێک یاری بۆ بکات.

ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندای خوار تەمەن 17 ساڵ یاری دەکات و 13 گۆڵی تۆمارکردووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە