مێسی لە ئەمریکا بێزارە و دەڕواتە سعودیە

03-06-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی یانەی هیلال یانەی ئینتەرمەیامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی میدیای سعودیە. لیۆنێل مێسی بێزارە لە خولی ئەمریکا و دەیەوێت بڕواتە یانەیەکی خولی سعودی.
 
سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سعودیە رایدەگەیێنێت، خۆرخێ مێسی، باوکی لیۆنێل مێسی و سندوقی وەبەرهێنانی سعودی لە دانوستاندندان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بەرەو یەکێک لە یانەکانی سەر بە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرچاوە ئەمریکییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە لیۆنێل مێسی لە ئاستی خولی ئەمریکی رازی نییە و پێیوایە پرۆژەی پێشکەوتنی خولەکە بەسستی بەڕێوەدەچێت، تەنانەت دوای چوونی ئەویش بۆ خولەکە، گۆڕانکارییەکی روون لەسەر ستراتیژی پێشکەوتنی خولەکە دەرنەکەوتووە.
 
لیۆنێل مێسی لەگەڵ چوونی بۆ خولەکە، شۆک بووە بە خراپیی ئاستی یانەکان و تەنانەت ناوبژیوانان و شێوازی بەڕێوەبردنی یارییەکان، بۆیە دەیەوێت بەزووترین کات لەو خولە دووربکەوێتەوە.
 
سعودییەکان چەندین وەرزە لە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لە خولەکەیان، دەکرێت ئێستا گونجاوترین کات بێت بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونە، نزیکترین یانەش بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە، دەکرێت یانەی هیلال بێت و لەوێوە دووبارە رکابەریی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ بۆ دوایین جار دەستپێبکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە