رووداو - هەولێر
ستیفانی کایۆ، خانمە ئەکتەر، گۆرانیبێژ و نمایشکاری پێرویی بەڵێنێکی گەورە بە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەدات، لە ئەگەری گۆڵ تۆمارکردن بەرامبەر چیلی.
کایۆ لە پۆستێکدا لە توویتەر نووسیوویەتی، بە جددی بیر لەوە دەکەمەوە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەکە لە یاریی پێشکۆتاییدا گۆڵ تۆماربکات و ببێتە هۆکاری سەرکەوتنی هەڵبژاردەکە ماچێکی دەدەمێ، بۆ ئەوەش موڵەت وەردەگرم.
ئەم پۆستەی کایۆ کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هەریەک و بەشێوەیەک لێکدانەوەی بۆ دەکات و سەدان کۆمێنتی جیاوازی بۆ نووسراوە، هاندەرێک بۆی نووسیووە تۆ بۆچی یاریزانی تۆپی پێ نیت، یەکێکی دیکە بە کایۆ دەڵێت، ئایا ئەمە پاڵپشتییەکی باش دەبێت لە هەڵبژاردەکە؟
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی کۆپا ئەمریکا، پێرو و چیلی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ