رووداو دیجیتاڵ
یەکێکی دیکە لە پڕۆژە گەورەکانی یانەی ریال مەدرید، کردنەی مارکێتێکی گەورەیە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئەم پڕۆژە نوێیە شوێنێکی تایبەت بە خواردن دەبێت و ژمارەیەک رێستۆرانت و مارکێتی ناوازە لەخۆدەگرێت.
مارکێتی بێرنابیۆ لە رۆژی 4ـی مانگی 11ـی 2025 بەفەرمی دەکرێتەوە. میوانان دەتوانن لە دەروازەی 45ـی یاریگاکە بچنە ژوورەوە.
مارکێتەکە رووبەرەکەی 3 هەزار مەتر دووجایە و لە سەرەتادا 17 دوکانی خۆراک و رێستۆرانتی تێدا دەبێت، دواتر ژمارەیان بۆ 20 زیاد دەکات و دەتوانێت 1000 میوان لە یەک کاتدا لەخۆبگرێت.
کۆمپانیای ئامیکالیا، بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژەیەی لەئەستۆ گرتووە بەگرێبەستێکی 10 ساڵە لەگەڵ ریال مەدرید، ئەم پڕۆژەیە بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ وەبەرهێنانی بۆ کراوە.
مارکێتی بێرنابیۆ هەموو رۆژێک لە کاژێر 10:00ـی بەیانی تاوەکو 12:00ـی شەو کراوە دەبێت. لە رۆژانی یارییەکانی ریال مەدریددا، دوو کاژێر پێش دەستپێکردنی یارییەکە دادەخرێت و کاژێرێک دوای یارییەکە تەنیا بۆ میوانانی ڤی ئای پی دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ