رووداو دیجیتاڵ
نهێنیی گەورە لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی هۆلک هۆگانی زۆرانبازی بەنێوبانگی ئەمریکی ئاشکرا بوو. هاوڕێیەکی نزیکی رایگەیاندووە، ئەو زۆرانبازە بەهۆی "هۆشبەری کوالێتی خراپی سەر شەقامەکانەوە" گیانی لەدەستداوە.
هۆگان کە ناوی راستەقینەی تیری بولیایە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە رۆژی 24ـی مانگی شەشی ئەم ساڵ، گیانی لەدەستدا، لە کاتێکدا شێرپەنجەی خوێنیشی هەبوو.
ریک ڤلێری، زۆرانبازی هاوڕێی هۆگان لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا چیرۆکێکی نوێی لەبارەی گیانلەدەستدانی هاوڕێکەی ئاشکرا کردووە.
ئەو دەڵێت، ماوەیەکی کەم بەر لە کۆچی دوایی، قسەی لەگەڵ هۆگان کردووە، هۆگان بۆی ئاشکرا کردووە، بڕیاریداوە هانا بباتە بەر هۆشبەر، پاش ئەوەی پزیشکەکان رازینەبوون چیدیکە دەرمانی ئازارشکێنی بدەنێ.
هۆلک هۆگان، ئەفسانەی دەبلیو دەبلیو ئەی، وەک ڤیلەر دەڵێ، رۆژێک بەر لە گیانلەدەستدانی قسەی لەگەڵ کردووە، دەڵێ "من نەمدەویست ئەوە بڵێم، بەڵام ئەو بەهۆی هۆشبەری سەر شەقامەکانەوە گیانی لەدەستدا، چونکە پزیشکەکان چیدی رازینەبوون ئازارشکێنی بدەنێ، هەر لەبەرئەوە بڕیاریدا پەنابباتە بەر هۆشبەر لەبەرئەوەی ئازاری زۆری هەبوو".
ئەو زۆرانبازە دێرینە، روونیکردووەتەوە کە هۆگان بەر لە کۆچی دوایی، زیاتر لە 10 نەشتەرگەریی پشت و نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا کردووە، هەروەها نەشتەرگەری لە جومگەی رانیدا کردبوو. کاتێک پزیشکەکان دەرمانە ئازارشکێنەکانیان لێ گرتەوە، ناچاربوو بەهۆی ئازارەوە پەنا بۆ هۆشبەر ببات،
ڤیلەر زیاتر دەڵێ، گیانلەدەستدانی هۆگان، ئەو قوربانییە بوو کە دەبوو بدرێت لەپای ژیانێکی سەخت لە پانکەکانی زۆرانبازیدا.
لە بەرامبەردا، هاوژینی هۆگان رەتیدەکاتەوە ئەو قسانە راست بن و دەڵێت، زانیارییەکانی ڤیلەر راست نین.
سکای دووپاتیکردووەتەوە، هۆگان چاودێریی پزیشکیی پێویستی هەبووە لە نەخۆشخانە و پزیشکەکان بەهۆی نەشتەرگەرییەکانییەوە، جۆری ئازارشکێنەکانیان بۆ گۆڕیبوو، بۆ ئەوەی دووچاری زیان نەبێتەوە لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرمانەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ