یانەی خانزاد پاڵەوانێتییەکی شەترەنج بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەکاتەوە

04-04-2020
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن شەترەنج یانەی خانزاد
A+ A-

رووداو - هەولێر 

سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، پاڵەوانێتییەکی شەترەنج بەشێوازی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەبەن، لەبەرئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە نادات شەترەنجزانەکان  رووبەڕوو یاری بکەن".

دڵزار حەمەساڵح، لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، گوتی "بەهۆی قەدەخەی هاتوچۆ یاریزانانمان لە یاریکردن لەگەڵ یەکدی دابڕاون، هەر بۆیە بەشێوەیەکی فەرمی رۆژی دووشەممەی داهاتوو، پاڵەوانێتییەکیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بۆ دەکەینەوە".

یانەی شەترەنجی خانزاد تاکە یانەی تایبەتمەندی یاریی شەترەنجە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە 6 ساڵی رابردوودا پێشەنگی پاڵەوانێتی یانەکانی عێراقی بەرنەداوە، لەبەرئەوەی زۆرترین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لەناو ئەم یانەیەدا بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی یانەی خانزاد ئەوەشی ئاشکراکرد، جیا لە یاریزانانی هەرێمی کوردستان و عێراق چەند یاریزانێک لە دەرەوە بەشدارن و خەڵاتیان بۆ یاریزانە یەکەمەکان داناوە، هەروەها گوتیشی "ئامانج لە کردنەوەی پاڵەوانێتیەکە بەردەوامبوونی یاریزانەکانە لە راهێنان و یارییەکەیان".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە