کاتی یاری کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا ئاشکرا کرا

04-05-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جامی یەکێتیی ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە بەریتانیا، کاتی یاری کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا لە وەرزی 2020 - 2021 ئاشکرا دەکەن.

لە ئینگلتەراش وەک هەموو ئەوروپا سەرجەم خول و پاڵەوانێتییە وەرزشییەکان وەستێنراون بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تاوەکو ئێستاش بە فەرمی هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکان، ئەگەرچی پێشبینی دەکرێت لە مانگی حوزەیراندا دەستپێبکەنەوە.

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا دەڵێن "یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سوورە لەسەر ئەوەی پاڵەوانێتی جامی یەکێتیی ئینگلتەرای ئەم وەرزە تەواو بکات، وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی بڕی زیانە داراییەکانی وەستانی چالاکییە وەرزشییەکان بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە".

ئەو سەرچاوانە هەروەها دەڵێن "یاری کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا لە 8ی ئاب ئەنجام دەدرێت"، واتە پێویستە یارییەکانی دیکەی ئەو پاڵەوانێتییە بەر لەو کاتەیە بەڕێوەبچن، کە پاڵەوانێتییەکە لە قۆناخی هەشتەوە وەستاوە.

ئەو یارییانەی لە قۆناخی هەشتی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا ماون، بریتین لە یاری نێوان لیستەر سیتی و چێڵسی، نیوکاسڵ و مانچێستەر سیتی، شیفیلد یونایتد و ئارسیناڵ، نۆرویچ سیتی و مانچێستەر یونایتد.

بۆ بیرهێنانەوە، لیڤەرپوولی پێشەنگی پرێمەرلیگ لەم پاڵەوانێتییەدا دەرکراوە، کە لە قۆناخی 16دا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە چێڵسی دۆرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە