رووداو دیجیتاڵ
هەردوو یانەی ماردین سپۆر و موش سپۆر یارییەکانیان لە قۆناخی پێشکۆتایی پلەی ئۆف لە خولی پلە دووی تورکیا ئەنجامدەدەن و دەیانەوێت بگەنە یاریی کۆتایی.
کاژێر 15:00 یانەی ماردین سپۆر لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی قەهرەمان مەرەش یاریی دەکات، یارییەکە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتاییە و تیپەکەی باکووری کوردستان دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی بگاتە یاریی کۆتایی قۆناخی پلەی ئۆفی خولەکە.
یاریی چوونی ئەم قۆناخە لەنێوان هەردوو یانە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهاتووە و براوەی یارییەکەی ئەمڕۆ دەگاتە یاریی کۆتایی.
لە هەمان کاتدا، یانەی موش سپۆری باکووری کوردستان لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی عەلی ئاغا یاریی دەکات و ئەو یانەیەش چاوی لە گەیشتنە بە یاریی کۆتایی قۆناخی پلەی ئۆف.
موش سپۆر لە یاریی چووندا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک لەگەڵ عەلی ئاغا یەکسانبووە، یانەکە چاوی لەوەیە لە یاریگەی خۆیدا بردنەوەیەکی مێژوویی تۆماربکات و خۆی بگەیێنێتە یاریی کۆتایی پلەی ئۆفی خولی پلە دووی تورکیا.
لە ئەگەری سەرکەوتنی هەردوو یانەی ماردین سپۆر و موش سپۆر بۆ یاریی کۆتایی قۆناخی پلەی ئۆف، بە ئەگەری زۆرەوە یاریی کۆتایی قۆناخەکە لە یاریگەی ئامەدسپۆر بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ