رووداو دیجیتاڵ
بارسێلۆنای پاڵەوانی ئەمساڵی لالیگا چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆی یاریزانی بەرگری باڵی چەپی یانەی بایرلیڤەرکوزن.
بارسێلۆنا ئامانجی سەرەکی گرێبستکردنە لەگەڵ گۆڵپارێزێک و بۆ ئەو مەبەستە چاوی بڕیوەتە تواناکانی خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل. هەروەها هێرشبەری باڵی چەپی لیڤەرپوول، لویس دیازی کۆلۆمبی.
جگە لەوانە دەستەی کارگێڕیی و راهێنەری یانەکە بیریان لە تواناکانی یاریزان بایەرلیڤەرکوزن، ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ کردووەتەوە.
ئەو یاریزانە ئیسپانییە پێشتر بۆ تیپی دووەمی بارسێلۆنا و لاماسیا یاری کردووە و لەگەڵ ستایلی یاریکردنی یانەکە دەگونجێت.
گریماڵدۆ لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن لەم وەرزەدا توانیوەتی 4 گۆڵ تۆماربکات و 13 گۆڵ دروست بکات.
ریال مەدرید بەهەمانشێوە لەسەر هێڵە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە.
گرێبەستی ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەی تاوەکو هاوینی 2027 درێژە دەکێشێت، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی لەنێوان 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ دایە، کە ئەمە بڕێکی زۆر نییە بۆ ئەو یانەیەی داوای دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ