ڤیدیۆ؛ راهێنەری پێرو: دەمانەوێت لە بەرازیل ببەینەوە

04-07-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ریکاردۆ گاریکا، رۆناڵدۆ رویدا
ریکاردۆ گاریکا، رۆناڵدۆ رویدا
نیشانەکردن کۆپا ئەمێریکا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ریکاردۆ گاریکا، راهێنەری هەڵبژاردەی پێرو دەڵێت، یاری کۆتایی لە یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان جیاوازە.

راهێنەری پێرو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، بەرازیل یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانە، لەسەر ئاستی پێکهاتە، یاریزان و راهێنەریش، بەڵام ئەوە یاریی کۆتاییە و هەمیشەش یاری کۆتایی جیاوازە.

گاریکا زیاتر گوتی، هیوادارم لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرز پێشکەشبکەین، وەک ئەوەی تاوەکو ئێستا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی کردوومانە، جگە لە بردنەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە، لەگەڵ ئەوپەڕی رێزمان بۆ تیپی رکابەر، بەتایبەت کە رکابەرێکی گەورەیە و ئێمە بەرامبەریان تووشی دۆڕانێکی گەورەبووین.

راهێنەری پێرو هەروەها دەشڵێت، من لەم جۆرە دۆڕانانە تێدەگەم کە جۆڵە لە هەر هەڵبژاردەیەک دروستدەکات، بەڵام یاریزانەکان توانای تێپەڕاندنی ئەم جۆرە دۆڕانانەیان هەیە، چونکە بەشایستەوە گەیشتینە یاری کۆتایی، تیپەکەم لە بارودۆخێکی زۆرباشدایە، لە یاریگەی ماراکانا دەمانەوێت لە بەرازیل ببەینەوە.

لەبەرامبەردا رۆناڵد رویدا، راهێنەری چیلی نیگەرانی خۆی لە کرانە دەرەوەی هەڵبژاردەکەی پێشاندا و گوتی، ئێمە بیرمان لە یاری کۆتایی دەکردەوە.

رویدا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە گوتی، نازانم ئەوە چ کارکردنێک بوو لە 20 خولەکی یەکەمدا کاریگەریی زۆری دروستکرد و بووە هۆکاری دروستبوونی جیاوازیی، ئێمە بەو شێوەیە یارییمان نەکرد، کە هێزی خۆمان پێشانبدەین وەک ئەوەی لە یارییەکانی رابردوودا کردمان.

راهێنەری پاڵەوانی دوو وەشانی رابردووی کۆپا ئەمریکا زیاتر گوتی، لەرووی هزرییەوە ئێمە بیرمان لە ئەنجامدانی یاری کۆتاییمان دەکردەوە، بەڵام لە یارییەکەدا پێرو ئێمەی تووشی شۆککرد و گۆڵپارێزەکەشیان ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد و بووە هۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنی هەڵبژاردەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات