ئەگەری هەیە 6 یاریزانی سعودیە 6 مانگ رابگیرێن

05-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی سعودیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشەکانیان لەگەڵ رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە، ئەگەری هەیە شەش یاریزانی هەڵبژاردەی سعودیە بۆ ماوەیەک کە دەکرێت تاوەکو 6 مانگ بێت رابگیرێن.
 
بەر لە دەستپێکردنی رکابەرییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، شەش یاریزانی هەڵبژاردەی سعودیە کە پێکهاتبوون لە سەلمان فەرەج، نەواف عگێدی، سوڵتان غەنام، محەممەد مەران، عەلی هەزازی و خالد غەنام، رەتیانکردەوە پەیوەندی بە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەکەوە بکەن، بەمەش کێشە کەوتە نێوان ئەو یاریزانانە و رۆبێرتۆ مانچینی و یاریزانەکان لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکەوە دوورخرانەوە و بۆ جامی ئاسیا بانگهێشتنەکران.
 
بەپێی هەواڵی میدیای سعودیە، سەلمان فەرەج و سوڵتان غەنام، رۆژی یەکشەممە چوونەتە بەردەم بەرپرسانی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی قسەیان خۆیان بکەن و هەریەکەیان بۆچوونی خۆیان لەسەر کێشەکە گوتووە، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانانیش لەو کۆبوونەوەیە ئامادەدەبن بۆ ئەوەی بەرگری لە یاریزانەکان بکەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ گوێگرتن لە هەریەکە لە محەممەد مەران، عەلی هەزازی و خالد غەنام ئەنجامدەدرێت.
 
بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەری هەیە ئەو یاریزانانە بۆ ماوەیەک سڕبکرێن کە دەکرێت 3 تاوەکو 6 مانگ بێت.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە پرسی ئەو یاریزانانە کردووەتە و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە پەیوەندیکردن بە یانەکانیشیانەوە دووربخەنەوە.
 
لێکۆڵینەوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە لەگەڵ ئەو یاریزانانە لەکاتێکدایە، هەڵبژاردەی سعودیە لە جامی ئاسیادا ئاستێکی بەرزی پێشکێش نەکرد و لە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر کۆریای باشوور بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە کرایە دەرەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە