پێرو هەڕەشە لە بەرازیل دەکات

05-07-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن کۆپا ئەمریکا
A+ A-
رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی پێروش بە هەمان شێوەی بەرازیل بۆ یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا ئامادەیە و هەڕەشەی بردنەوە لە سامبا دەکەن.

پێرۆ ئەسپی رەشی کۆپا ئەمریکایە و لە مەشق و راهێنانەکانی ئەمجارەی هەڵبژاردەکەدا، راهێنان لەسەر خاڵە لاوازەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل کراوە، بۆ ئەوەی بتوانن یارییەکە ببەنەوە و مێژوو بنووسنەوە.

لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا هڵبژاردەی بەرازیل بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە هەڵبژاردەی پێرو هێنابوو، بەڵام یاریزانان و راهێنەری هەڵبژاردەکە، هەڕەشەی بردنەوە لە سیلیساو دەکەن و بەڵێنی بردنەوەیان بە هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان داوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە