دوای جیابوونەوەی.. یاریزانانی پرێمەرلیگ داوای ژوان لە سیدنی سوینی دەکەن

05-08-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن سیدنی سوینی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سیدنی سوینی، خانمە ئەستێرەی دیاری سینەمای ئەمریکی، دوای جیابوونەوەی لە دەستگیرانەکەی، داواکارییەکی زۆری لەلایەن یاریزانانی پرێمەرلیگەوە بۆ چووە بۆ ئەوەی ژوانی لەگەڵ ببەستن.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یاریزانانی تیپەکانی مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ نامەیان بۆ سوینی ناردووە. ئەو یاریزانانە پێشنیازیان بۆ کردووە گەشتی ئەورووپای بۆ رێکبخەن بۆ ئەوەی پێکەوە ژوان ببەستن، بەڵام ئەو خانمە ئەکتەرە تەمەن 27 ساڵە، هەموو داواکارییەکانی بەڕێزەوە رەتکردووەتەوە.
 
سوینی لە سەرەتای ئەمساڵدا لە جۆناسان داڤینۆی دەستگیرانی جیابووەوە، پەیوەندییەکەیان لە ساڵی 2018ـەوە دەستیپێکردبوو و لە ساڵی 2022 ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە.
 
سەرچاوەیەکی نزیک لەو خانمە ئەکتەرە رایگەیاندووە، نامەکانی ئینستاگرامەکەی پڕبوون لە پەیامی کەسایەتییە بەنێوبانگەکان و دەڵێت "مانگانە زیاتر لە 100 کەس، لە کەسایەتییە ناسراوەکانەوە تا ملیۆنێرەکان، هەوڵی پەیوەندیکردن لەگەڵ سوینی دەدەن".
 
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، سوینی ئەو کەسانە بلۆک دەکات کە سنووری رێز دەبەزێنن و بەرامبەریان بێدەنگ نابێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە