یاریزانانی پرێمەرلیگ بەلێشاو نامە بۆ خانمە ئەکتەرێک دەنێرن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن سیدنی سوینی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

سیدنی سوینی، خانمە ئەکتەری ناوداری ئەمریکی، دوای جیابوونەوەی لە دەستگیرانەکەی، لێشاوێک نامەی لە یاریزانانی خولی ئینگلیزییەوە پێدەگات و میدیاکانیش باس لەوە دەکەن ئێستا لەگەڵ کریستیان پۆلیسچ لە پەیوەندیدایە.
 
سیدنی سوینی، تەمەن 28 ساڵ، یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی سینەما لە ئەمریکا، ژیانی تایبەتی کەوتووەتە ژێر وردبینی میدیاکان بەهۆکاری ئەوەی لە خۆشەویستەکەی جیابووەتەوە. بەپێی هەواڵی میدیا ئینگلیزییەکان، دوای ئەوەی سوینی لە مانگی 1ـی 2025 لە جۆناتان داڤینۆی دەستگیرانی جیابووەوە، ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە رێگەی نامەی تایبەتەوە هەوڵیانداوە سەرنجی رابکێشن.
 
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن یاریزانەکان بۆ سەرسامکردنی ئەو خانمە شۆخوشەنگە، پێشنیازی گەشتی ئەورووپایان بۆ کردووە و تەنانەت هەندێکیان هەوڵیانداوە ناونیشانی ماڵەکەی بدۆزنەوە بۆ ئەوەی گوڵی بۆ بنێرن، بەڵام سوینی هەموو داواکارییەکانی رەتکردووەتەوە. 
 
سەرچاوەیەک دەڵێت "مانگانە زیاتر لە 100 کەس لە کەسایەتییە ناودارەکان و ملیۆنێرەکان لە سەرانسەری جیهان نامەی بۆ دەنێرن". هەندێک لەو یاریزانانە بەهۆی تووندی و بێزارکردنەوە لەلایەن سوینییەوە بلۆک کراون.
 
لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن سوینی ئێستا لەگەڵ کریستیان پۆلیسچ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەمریکا و یانەی ئەی سی میلان لە پەیوەندیدایە. پۆلیسچ کە پێشتر لە یانەکانی چێڵسی و بۆرووسیا دۆرتموند یاریکردووە، یەکێکە لە بەناوبانگترین یاریزانە ئەمریکییەکان و چاوەڕوان دەکرێت لە مۆندیالی 2026 رۆڵێکی سەرەکی هەبێت. 
 
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا هیچ کامیان، نە سوینی و نە پۆلیسیچ بەفەرمی ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە