رووداو دیجیتاڵ
محەممەد سیراج، ئەستێرەی هەڵبژاردەی کریکێتی هیندستان، ئاشکرای کرد کە چۆن وێنەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی هانی داوە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بدرەوشێتەوە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرەو سەرکەوتن ببات.
محەممەد سیراج جەختی کردەوە کە رۆژی دووشەممە دوو کاژێر پێش کاتی ئاسایی خۆی زوو لەخەو هەستاوە و لە "گوگڵ" گەڕاوە بۆ دۆزینەوەی باکگراوندێکی پاڵنەر بۆ مۆبایلەکەی پێش رووبەڕووبوونەوەی ئینگلتەرا.
ئەستێرە هیندییەکە وێنەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پێشەنگی خۆی دۆزییەوە کە لەسەری نووسرابوو "باوەڕ بکە"، ئەمەش رێک ئەو شتە بوو کە پێویستی پێیبوو پێش ئەوەی بچێتە یاریگا و بەمتمانەوە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ببێتەوە.
محەممەد سیراجی ئەستێرەی هیندی وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا، کە بەبردنەوەی هیندستان بە جیاوازی 6 خاڵ کۆتاییهات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و هێرشبەری یانەی نەسڕی سعودی، بەپێشەنگ و ئیلهامبەخش بۆ چەندین وەرزشکاری دەرەوەی بواری تۆپی پێ دادەنرێت، هەروەها چەندین هاوڕێی لە یارییەکانی باسکە، پادڵ، کریکێت، هونەرە جەنگییەکان و بۆکسێندا هەیە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ