رووداو دیجیتاڵ
یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەنێوان هەردوو یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و بارسێلۆنای ئیسپانی بەڕێوەدەچێت، ئەمشەو یەکێک لەو دوو یانەیە دەگاتە یاریی کۆتایی و ئەوەی دیکەشیان ماڵئاوایی دەکات.
یاریی چوونی نێوان هەردوو یانە رکابەرییەکی بەهێزی تێدا بینرا و هەردوولا بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسانبوون و ئەمشەو یارییە یەکلاکەرەوەکە دەکرێت.
ئەوەی بەر لە یارییەکەی ئەمشەو زۆرترین چاوی لەسەرە و زۆرترینجار ناوی دەهێنرێت، لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنایە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە یاریی چووندا گۆڵێکی تۆمارکرد و ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا پێشاندا.
سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان دەڵێت "راگرتنی لامین زۆر سەختە، ئێمە هەوڵدەدەین رێگری بکەین لەوەی زۆر تۆپ بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەوە ئاسان نییە. ئێمە دوو کەسی بۆ دادەنێین و هەوڵ دەدەین کۆنترۆڵی بکەین. ئەو تەمەنی تەنیا 17 ساڵە، بەڵام زۆر مەترسیدارە. کاتێک شتەکان سەخت دەبن، هاوڕێکانی تۆپی پێدەدەن. ئەوەی زۆر سەرسامی کردم ئەوەیە کە چەندە خێرا بیر دەکاتەوە، ئەو پێش وەرگرتنی تۆپەکە دەزانێت چی بکات. چاودێرییەکی توندی دەکرێت، هەروەک یاریزانەکانی دیکەی بارسێلۆنا."
لەلایەن خۆیەوە ئەلیساندرۆ باستۆنی، ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی ئینتەرمیلان، لەکاتێکدا پێشتر بەرامبەر مێسی و رۆناڵدۆ یارییکردووە، بەڵام دەڵێت "لامین یامال، زەحمەتترین یاریزانە رووبەڕووی بووبمەوە."
هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لەبارەی ئەستێرەی تیپەکەیەوە گوتی "لامین یامال یاریزانێکی بلیمەتە. ئەو کارەی بە تۆپەوە دەیکات سەرنجڕاکێشە، پاسەکانی هەمیشە راستن. تەمەنی تەنیا 17 ساڵە، بەڵام لە یاریی چوارشەممەدا بە یاری و گۆڵەکەی یارمەتییەکی زۆری داین. بەڵام دەبێت بەردەوام باش یاری بکات. ئەم یارییەی داھاتوو زۆر گرنگە، دەمانەوێت بگەینە یاریی کۆتایی، بۆیە پێویستمان بە ھەموو یاریزانەکانە کە باشترین یاریی خۆیان بکەن بەرامبەر بە تیپێکی گەورەی وەک ئینتەرمیلان."
ئەم هەموو ستایش و پەسنە بۆ لامین بێبەرامبەر نییە، ئەو یاریزانە بە وەرزێکی نموونەیی و سەرنجڕاکێشدا تێدەپەڕێت.
لامین لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا تاوەکو ئێستا ئەم ئامارانەی تۆمارکردووە
12 یاری
981 خولەک
5 گۆڵ
3 گۆڵ لەنێو ناوچەی سزا
2 گۆڵ لە دەرەوەی ناوچەی سزا
3 ئاسیست
43 لێدان بەگشتی
20 لێدان بۆ گۆڵ
0 کارتی رەنگا و رەنگ
462 پاس/ 363 پاسی دروست
84 بڕینی یاریزان
1 لێدانی سزای بەدەستهێناوە

جگە لەوە لاوە سەرنجڕاکێشەکەی بارسا لە چامپیۆنزلیگدا خاوەنی چەندین ریکۆردی مێژوویی و سەرنجڕاکێشە کە ئەمانەن
لامین یامال پێش ئەوەی ببێتە 18 ساڵ
یەکەم یاری لە چامپیۆنزلیگ
16 ساڵ و 68 رۆژ
دووەم بچووکترین
یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگ بەسەرەکی
16 ساڵ 83 رۆژ
بچووکترین یاریزان
یەکەم گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ
17 ساڵ و 68 رۆژ
دووەم بچووکترین یاریزان
یەکەم گۆڵ لە قۆناخی 8
17 ساڵ و 270 رۆژ
بچووکترین یاریزان
20 یاری لە چامپیۆنزلیگ
17 ساڵ و 270 رۆژ
بچووکترین یاریزان
یەکەم گۆڵ لە قۆناخی پێشکۆتایی
17 ساڵ و 291 رۆژ
بچووکترین یاریزان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ