رووداو - هەولێر
ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی بەرازیل دەڵێت، یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر پێرو زۆر جیاواز دەبێت لەو یارییەی کە لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا کرا.
کاسیمێرۆی ناوەڕاستکاری پێرو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان رابردووە، دەزانین لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر پێرو یارییمانکردووە، بەڵام یاری کۆتایی بەتەواوی جیاواز دەبێت.
یاریزانەکەی سلیساو زیاتر گوتی، یارییەکە زۆر جیاواز دەبێت و براوە نازناوێکی جوان دەباتەوە.
کاسیمێرۆ دەڵێت، پێرو هەڵبژاردەی بەهێزی کردووەتە دەرەوە، ئەوانەشی کە ئەوان دووریخستوونەتەوە لەوانە بەهێزترن کە ئێمە لێمان بردوونەتەوە، ئێمە لە پاراگوای و ئەرجەنتینمان بردووەتەوە، بەڵام ئەوان ئۆرۆگوای و چیلی پاڵەوانی دوو وەشانی رابردووی کردووەتەوە دەرەوە.
ئەستێرەکەی سامبا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، رێزی پێرو دەگرین، ئەوان خاوەن یاریزانی زۆرباشن، گێرێرۆ ئەستێرەیەکی گەورەیە، تیپێکی زۆرباشیان هەیە، راهێنەرێکی بەتوانا سەرپەرشتیان دەکات و بەشدارییان لە مۆندیالی رووسیا کردووە.
لەکۆتایی قسەکانیدا ئەستێرەکەی ریال مەدرید گوتی، بەبێ ئەوەی بیر لەوەبکەینەوە رکابەرەکەمان کێیە، لەپێناو بردنەوەی نازناوەکە تێدەکۆشین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ