رووداو - هەولێر
لەژێر لێزمەی بارانێکی زۆردا هەڵبژاردەی پێرو، خۆی بۆ یاریی کۆتای کۆپا ئەمریکا بەرامبەر بەرازیل ئامادەدەکات.
پێرو دوای ئەوەی مێژووییەکی گەورەی لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد و بەگەیشتن بە یاری کۆتایی بووە سوپرایز، دەیەوێت لە یاری کۆتاییشدا رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بکات.
لابلانکیرۆژا بەکاروانێکی باشدا هاتە یاری کۆتایی، دوای ئەوەی ئۆرۆگوای و چیلی کردە دەرەوە و دوای زیاتر لە 40 ساڵیش گەیشتەوە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
پێرو لەژێر سەرپەرشتی ریکاردۆ گاریکا بەباشی خۆی بۆ یارییەکە ئامادەدەکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دوای 1975 نازناوەکە بباتەوە و بۆ سێیەمجار ببێتە پاڵەوانی کۆنترین پاڵەوانێتی تۆپی پێ لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ