ڤیدیۆ؛ ئەمریکا بووە پاڵەوانی یەکەم پاڵەوانێتی خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف

07-06-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف
A+ A-

رووداو دیجیتال

هەڵبژاردەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نازناوی یەکەم وەشانی خولی نەتەوەکانی کۆنکاکافی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا 3 - 2 لە مەکسیکی بردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف لەسەر یاریگەی برۆنكۆس ئات مايل های لە شاری دێنڤێر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکی، لەنێوان ئەمریکا و مەکسیک بەڕێوەچوو.

خۆسێ کۆرۆنا خولەکێک دوای دەستپێکردنی یارییەکە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مەکسیک بەدەستهێنا.

جیۆڤانی ریێنا لە خولەکی 27 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ خاوەن ماڵ بەدەستهێنا و نیوەی یەکەم بەیەکسانبوونی هەردوولا بە گۆڵێک کۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمدا هەردوولا چەندینجار هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکدی و لە خولەکی 79ـدا دیگۆ لانز جارێکی دیکە مەکسیکی پێشخستەوە، بەڵام وێستۆن ماکێنیی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس دوای تەنیا 3 خولەک گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئەمریکا تۆمارکرد.

یارییەکە گەیشتە دوو گێمی زیادکراو، بەڵام کریستیان پۆلیسیچی یاریزانی یانەی چێڵسی نەیهێشت یارییەکە بگاتە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، کاتێک لە خولەکی 114 گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئەمریکا تۆمارکرد و نازناوی یەکەم پاڵەوانێتی خولی نەتەوەکانی کۆنکاکافی بە ئەمریکا بەخشی.

هەڵبژاردەی هندۆراسیش بووە سێیەمی پاڵەوانێتییەکە، دوای ئەوەی لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەمدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە 5 - 4 لە هەڵبژاردەی کۆستاریکای بردەوە، پاش ئەوەی ئەنجامی یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوولا بە ئەنجامی 2 - 2 کۆتاییهات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە