رووداو دیجیتاڵ
گاریس بەیڵ، یاریزانی وێڵزی لەلایەن زیاتر لە 10 یانەوە دەستەوارەی پێگەیشتووە، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا رۆیشتنی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی راگەیێنرا.
گرێبەستی بەیڵی تەمەن 32 ساڵ، دوای 9 ساڵ یاریکردن بۆ یانەی شاهانە، لەگەڵ ریال مەدرید کۆتاییهات، دوای ئەوەی یانەکە ئامادە نەبوو دەستەوارەی نوێی پێشکێش بکات، بەڵام ئەو یاریزانە هێشتا خواستێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وێڵزی کرد بۆ بردنەوە لە ئۆکراینا و گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر.
میدیاکانی بەریتانیا، سەرەتا بڵاویانکردەوە کە ئەگەر وێڵز نەتوانێت بگاتە مۆندیال، لەوانەیە بەیڵ بیر لە وازهێنان بکاتەوە، بەڵام دوای گەیشتن بە مۆندیال هەموو شتێک گۆڕاوە و دەڵێن "ئێستا بەیڵ و هاوکارەکانی لە مۆندیالدا بە ئاواتەکانیان دەگەن و ئەمەش مانای وایە ئەو یاریزانەی 5 جار براوەی چامپیۆنزلیگە پێویستی بە یانەیەکی نوێ هەیە".
پەیوەندیکردنی بە یانەی کاردیف سیتییەوە یەکێکە لە ئەگەرەکان، بەڵام زیاتر لە دەیان یانەی دیکەش بەیڵیان دەوێت، کە بەپێی رۆژنامەکانی بەریتانیا، بێجگە لە چەند یانەیەکی ئەمریکی و مەکسیکی، یانەکانی نیوکاسڵ، رێنجەرز، سێڵتیک، تۆتێنهامیش بایەخ بە تواناکانی یاریزانەک دەدەن، جگە لەوەی یانە پێشووەکەی، ساوسامپتۆنیش بەهەمانشێوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات.
کاردیف سیتی نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ بەیڵ بکات، کە بڕیارە محەممەد دالمانی سەرۆکی یانەی کاردیف خۆی لەگەڵ بەیڵ دەست بە دانوستاندنەکان بکات.
کاتێک رۆژنامەڤانان لەبارەی بژاردەکانی لەسەر ئاستی یانەکان پرسیاریان لە بەیڵ کرد؟ ئەو زۆر پێکەنی و گوتی "زۆر شتم ماوە بیکەم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ