رووداو دیجیتاڵ
ریال مەدرید لە گفتوگۆدایە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی گۆنزالۆی هێرشبەری ئەکادیمیای یانەکەی، کە بڕیارە هێرشبەرە گەنجەکە بۆ وەرزی 2025-26 لەگەڵ تیپی یەکەم بمێنێتەوە و درێسی ژمارە 9ـی یانەکەش بپۆشێت
یاریزانە 21 ساڵانەکە لە جامی جیهانیی یانەکان ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و ئێستا وەک یاریزانێکی گرنگ لە پێکهاتەکەی چابی ئەلۆنسۆ سەیر دەکرێت.
ریال مەدرید لەبری خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ ناوێکی گەورەی دیکە، پشتیان بە بەهرەی ناوخۆیی بەستووە.
دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ ژمارە 10ـی هەڵبژارد ئێستا ژمار 9 بێ خاوەنە، بەمەش گارسیا شوێنپێی هێرشبەری فەرەنسی کەریم بنزیما و ئەفسانەی بەرازیلی رۆناڵدۆ هەڵدەگرێت. کریستیانۆ رۆناڵدۆش بۆ یەک وەرز درێسی ژمارە 9ـی پۆشیوە.
دەرکەوتنی گارسیا زۆر کەسی تووشی سەرسوڕمان کردووە، تەنیا چەند مانگێک لەمەوبەر، لە دەرەوەی بازنەکانی مەدرید یارزانێکی تا راددەیەک نەناسراو بوو، تەنیا گۆڵێکی بردنەوەی لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر لیگانێس تۆمارکردبوو. بەڵام دوای تۆمارکردنی چوار گۆڵ و دروستکردنی ئەسیستێک لە کاتی بەشداریکردنی مەدرید لە جامی جیهانیی یانەکان، بووەتە یاریزانێکی خۆشەویستی هاندەران و بژاردەیەکی تاکتیکی بۆ چابی ئەلۆنسۆ.
بەهۆی پێکانەکەی ئێندریک و هەڵوەشاندنەوەی گواستنەوەی بەخواستن بۆ ریال سۆسیداد، گارسیا بەبڕیاری مانەوەی و ئارەزووی بۆ وەرگرتنی درێسی ژمارە 9، لە پێش بەهرەمەندە بەرازیلییەکەوەیە.
گارسیا لەساڵی 2014ـەوە لە ریال مەدریدە و لە تەمەنی هەرزەکاریدا چووەتە ئەکادیمیای یانەکە. وەک یاریزانێکی خەڵکی مەدرید، رەگەزە لۆکاڵییەکەی وایکردووە لای هاندەران خۆشەویست بێت، بەتایبەتی لەکاتێکدا هەوڵدەدات بچێتە ناو پێکهاتەیەکی پڕ لە ئەستێرەی جیهانی.
سەرەڕای ئەزموونی کەمی لەگەڵ تیپی یەکەم، مەدرید باوەڕی وایە پرۆفایلی ئەو، وەک هێرشبەرێکی ناوەندی کلاسیک دەتوانێت تۆپ رابگرێت و لە نێو سزادا گۆڵ تۆماربکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ