رووداو دێجیتاڵ
دانا حاجی، سەرۆکی یانەی کۆیە بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند، کە لەمەودوا لەکاتی نالەباری کەش و هەوادا، یارییەکانیان لەسەر یاریگەی چوارقوڕنە دەکەن، چونکە لەوکاتانەدا یاریگەی خۆمان یاریی تێدا ئەنجام نادرێت.
یانەی کۆیەی بەشدار لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان، بەهۆی خراپی یاریگەکەی و نۆژەنکردنەوەی یاریگەی دووەمی یانەکە، ناچار پەنای بردە بەر یاریگەیەک لە دەرەوەی سنووری کۆیە و یاریگای چوارقوڕنە لە کاتی پێویستدا بەکاردەهێنرێت.
دانا حاجی، سەرۆکی یانەی کۆیە. لەو بارەیەوە بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "ئێمە پێمان خۆشە یاری لە یاریگەی خۆمان ئەنجام بدەین، بەڵام ئەگەر بارانێک ببارێت، ئەوا یاریگەکەمان دەبێتە قوڕ و چڵپاو و یاری تێدا ئەنجام نادرێت".
حاجی، لە درێژەی قسەکانیدا بۆ رووداو سپۆرتس، سوپاسی یانەی چوارقوڕنەی کرد و گوتی "یاریگەی چوارقوڕنە بۆ ئێمە زۆر گونجاو بوو، چونکە هاندەریش دەتوانن بێن و ئامادەی یارییەکانمان ببن، سوپاسی دەستەی کارگێڕییان دەکەم کە قبوڵیان کرد یاریگەکەیان بەکاربهێنین".
لە گەڕی یەکەمی خولی پلەیەکی کوردستان، یانەی کۆیە رووبەڕووی یانەی هەولێر بووەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە و یاریی داهاتووشیان سێشەممەی ئەم هەفتەیەیە، کە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی سۆران دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ