ئەلکانتارا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یانەکەی لە دەوحە بەجێهێشت

09-01-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تیاگۆ ئەلکانتارا
A+ A-

رووداو - هەولێر

تیاگۆ ئەلکانتارا، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کەمپی مەشق و راهێنانەکانی یانەی بایرن میونشنی بەجێهێشت، کە سێ رۆژی دیکە کۆتاییدێت.

بایرن میونشن لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، ئەلکانتارا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کەمپەکەی بەجێهێشت و ناتوانێت لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت لەو کەمپەدا کە لە دەوحە بۆ یانەکە رێکخراوە.

یانەکە ئەوەشی راگەیاندووە، یاریزانەکە دەیەوێت لە هاوژینەکەی نزیکبێت، لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرێت یاریزانەکە بۆ جاری دووەم ببێتە باوک.

یاریزانە 28 ساڵەکە ئەمڕۆ بەیانی بەشداریی لە مەشقەکانی یانەکەدا کرد، بەڵام ئێوارە بەرەو میونشن دەگەڕێتەوە و ناتوانێت تاوەکو کۆتایی لەگەڵ یانەکە لەو کەمپەدا بمێنێتەوە.

یاریزانەکە بەو هۆیەوە ناتوانێت لە یاری رۆژی شەممەی بەرامبەر یانەی نورنبێرگیش ئامادەبێت، کە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییە بۆ یارییەکانی داهاتوو.

بایرن میونشن خۆی بۆ یارییەکانی داهاتووی لە چامپیۆنزلیگ و بوندێسلیگا ئامادەدەکات، یاری داهاتووی لە 19ـی ئەم مانگە بەرامبەر یانەی هێرتا بەرلین دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە