لێدوانێکی بەپەلە لە ماکرۆنەوە لەبارەی ئێمباپێ

09-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئیمانوێل ماکرۆن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، جارێکی دیکە باس لە ئەگەری یارییکردنی کیلیان ئێمباپێ لە ئۆڵیمپیاددا دەکات و دەڵێت "زۆرترین گوشار دەخەینە سەر یانەی داهاتووی بۆ ئەوەی بەشداری بکات."
 
سەرۆکی فەرەنسا، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی ئێمباپێ بەشداری لە ئۆڵیمپیاددا دەکات؟ گوتی "هیوادارم بەشداری بکات، لە هەر دۆخێکدا، هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەین زۆرترین گوشار بخەینە سەر یانەی داهاتووی بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری بکات."
 
ماکرۆن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "هیوادارم بەشداری بکات، گوشاردەکەین بۆ ئەوەی بەشداری بکات، بەڵام دۆخەکە وەکو خۆیەتی، یاری بە یاری سەیر دەکەین، سەرەتا جامی نەتەوەکانی ئەوروپامان هەیە، دوای ئەوە 14ـی حوزەیران، کە پێویستە بیبەینەوە."
 
ئەم قسانەی سەرۆکی فەرەنسا، لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی ئێمباپێ لە ئۆڵیمپیاددا لەکاتێکدایە، فەرەنسا لە هاوینی ئەمساڵ میوانداریی ئۆڵیمپیاد دەکات و دیارنییە ئەو یاریزانە بەشداری دەکات یان نا، بەتایبەت ئەگەر یاریزانەکە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات، کاتێک ئۆڵیمپیاد دەستپێدەکات، یانەکە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەدەکات و زەحمەتە یانەی شاهانە رازی ببێت ئەو یاریزانە لەگەڵ فەرەنسا بەشداری لەو بۆنەیە گەورەیەدا بکات.
 
پێشتر ئێمباپێ لەبارەی بەشداریکردنی لە ئۆڵیمپیاددا گوتبووی "جارێ زووە بۆ ئەوەی بڕیاربدەین، پێمخۆشە بەشداری بکەم، بەڵام بڕیارەکە بەتەنیا بەدەست من نییە."
 
هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ئۆڵیمپیاددا لە کۆمەڵەی یەکەمدا یاریی دەکات، رووبەڕووی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی، ئەمریکا، نیوزیلەندا و براوەی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی نێوان کیشوەری ئاسیا و ئەفریقا دەبێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە