بارسێلۆنا نرخی یاریزانێکی کردە نیو ملیار یۆرۆ

09-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پاو کوبارسی نوێکردنەوەی گرێبەست
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا هەنگاوێکی گرنگی هاوێشت و بەفەرمی گرێبەستی یاریزانە لاوەکەی پاو کۆبارسی نوێکردەوە، کە خەریکبوو دەبووە جێی بایەخی یانە گەورەکانی ئەوروپا.
 
کۆبارسی سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنیا 17 ساڵە، لەم وەرزەدا زۆر بەباشی دەرکەوت، و بووە یاریزانێکی گرنگ و سەرەکی لە پێکهاتەی راهێنەر چاڤی هێرناندێز، ئەمەش وایکرد کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی تۆپی پێی ئیسپانیا بکرێت.
 
درەوشانەوەکەی پاو سەرنجی زۆر لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشابوو، بەڵام بارسێلۆنا بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، داهاتووی یاریزانەکەی لە ریزەکانیدا مسۆگەرکرد، کە ماوەی گرێبەستە نوێیەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 درێژە دەکێشێت.
 
گرێبەستە نوێیەکەی کوبارسی بڕگەیەکی تایبەت بە مەرجی سزایی تێدایە بە بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە گرانترین یاریزانە لاوەکانی جیهان.
 
چاودێران پێیانوایە نوێکردنەوەی گرێبەستی پاو کوبارسی بە گرنگترین گرێبەستەکانی یانە کەتەلۆنییەکە دادەنرێت، بەو پێیەی مانەوەی ئەو یاریزانە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ بارسا، کە هەموو چاوەکان کەوتوونەتە سەری.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە