رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی پۆرتوگال دووەم یاریی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ئەنجامدەدات و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە.
یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی شەشەم لە هەنگاریا بەڕێوەدەچێت، پۆرتوگال لە یاریی یەکەمیدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییکرد و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئەرمینیای بردەوە، ئەمشەویش دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆمارکرد و لەسەر هەنگاوە راستەکە بەردەوامبێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکەدا لەبەردەم هەلێکی گەورەدایە بۆ ئەوەی گۆڵکاری مێژوویی پاڵاوتنەکانی مۆندیال تێبپەڕێنێنت و ببێتە خاوەنی 39 گۆڵ لە پاڵاوتنەکاندا.
پۆرتوگال و هەنگاریا 14 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، 10 جار پۆرتوگال سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و 4 جاریش هەنگاریا، هیچ یارییەکیان بەیەکسانبوون کۆتایی نەهاتووە، لە دوای ساڵی 2021ـەوە یەکەمجارە هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری رووبەڕوبوونەوەکانی هەردوو هەڵبژاردەیە و 6 گۆڵی بەرامبەر هەنگاریا تۆمارکردووە.
هەنگاریا لە یاریی یەکەمیدا بەرامبەر ئێرلەندا یەکسانبوو و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتن لە پاڵاوتنەکاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ