رووداو دیجیتاڵ
جواو مێندێس، کوڕی رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی بەرازیل و بارسێلۆنا، نزیک بووەتەوە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی بێرنلی ئینگلیزی، دوای دوو وەرزی سەرکەوتوو لەگەڵ تیپی لاوانی بارسێلۆنا و بێرنلی.
ئەم وەرزە بۆ جواو مێندێس (19 ساڵ) وەرزێکی پڕ لە سەرکەوتن بوو، توانی بە باشی لەگەڵ تیپی خوار 21 ساڵانی بێرنلی یاری بکات. مێندێس لە ساڵی 2023ـەوە لەگەڵ بارسێلۆنا بوو، بەڵام نەیتوانی جێگەی خۆی لە تیپی یەکەمدا بکاتەوە.
ئەم یاریزانە گەنجە رۆڵی سەرەکی هەبوو لە گەیشتنی بێرنلی بە قۆناخەکانی کۆتایی جامی خوار 21 ساڵانی ئینگلتەرا، بەڵام تیپەکەی لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر ساوسامپتۆن بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن مێندێس زۆر نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ بێرنلی، چونکە یانەکە ئارەزوویەکی زۆری پێشانداوە بۆ هێشتنەوەی. بێرنلی پێیوایە ئەم یاریزانە دەتوانێت لە داهاتوودا رۆڵێکی گەورە لە تیپەکەدا بگێڕێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ