لیڤەرپوول دەیەوێت ئەمڕۆ یەکەم نازناو لە وەرزی نوێدا بباتەوە

10-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیڤەرپوول کریستاڵ پاڵاس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئارنێ سلۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول هەوڵدەدات وەرزی تیپەکەی بەشێوەیەکی نوێ دەستپێبکات و بە بردنەوەی نازناوی قەڵخانی ئینگلتەرا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بچێتە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێ.
 
یارییەکە ئەم ئێوارەیە لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەدەچێت، لیڤەرپوول وەک پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ و کریستال پاڵاس وەک پاڵەوانی وەرزی رابردووی ئێف ئەی کەپ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
سوور پۆشەکان لە گواستنەوەی هاوینەدا نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاریان خەرجکرد بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان، سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو نازناوی پرێمەرلیگیان بەدەستهێنا.
 
فلۆریان ڤێرتز، هوگۆ ئێکیتیکی، میلۆش کێرکێز و جێریمی فریمپۆنگ یاریزانانی نوێی یانەی لیڤەرپوولن و یانەکە دەیەوێت رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکانی ئەم وەرزە بکات.
 
لیڤەرپوول لەم هاوینەدا دەستبەرداری هەریەکە لە ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، لویس دیاز و داروین نونێز بووە و دیۆگۆ جۆتاش کۆچی دواییکرد.
 
لیڤەرپوول خاوەنی شازدە نازناوی ئەم جامەیە و کریستال پاڵاس هەرگیز جامەکەی نەبردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە