کەپڵەکەی کیلیان ئێمباپێ کێیە کە لێی جیابووەتەوە؟

10-12-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ رۆز بێرترام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بۆ یەکەمجار کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەشێک لە وردەکارییەکانی ژیانی خۆشەویستیی خۆی ئاشکراکرد، هاوکات خواستی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی عاشق ببێت.
 
کیلیان ئێمباپێ، باشترین قۆناخی ژیانی وەرزشیی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەسەرنابات، بەو پێیەی هەمان ئاستی بەرزی پێشکەش ناکات، بەڵام چێژ لە متمانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەرەکەی وەردەگرێت، سەرەڕای ئەوەی لە 5 هەوڵدا دوو لێدانی سزای لەدەستداوە، هەروەها یاریزانە فەرەنسییەکە لە لالیگادا لە 15 یارییدا 9 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی پڵەس، کیلیان ئێمباپێ گوتی "پێشتر چیرۆکێکی خۆشەویستیم لەگەڵ کچێکدا هەبوو، بەڵام ئەو دۆخە نەماوە. هیوادارم جارێکی دیکە چیرۆکێکی خۆشەویستی لەگەڵ کچێکی دیکەدا بژیمەوە".
 
ئێمباپێ هەمیشە زۆر تایبەت بووە سەبارەت بە پەیوەندییە سۆزدارییەکانی، بەڵام زۆر لە سەرچاوەکان پێیانوایە ئەو ئەستێرە فەرەنسییە لەگەڵ کچەمۆدێلی بەلجیکی ستیفانی رۆز بێرترام هاوڕێیەتی کردووە.
 
بێرترام تەمەنی 30 ساڵە و مۆدێلێکی بەنێوبانگی جیهانییە و لەگەڵ هەندێک لە گەورەترین براندە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات، ئەمە جگە لەوەی هەوادارێکی زۆری لەسەر پلاتفۆرمی ئینستاگرام هەیە.
 
رۆز زیاتر لە ملیۆنێک فۆڵۆوەرسی هەیە لەسەر پلاتفۆرمە بەنێوبانگەکەی لە ئینستاگرام، لەم دواییانەشدا وێنەی کارەکانی لەگەڵ گۆڤاری Vogue بڵاوکردەوە، بەمەش نێوبانگی خۆی لە بوارەکەیدا زیاترکرد.
 
پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و رۆز بێرترام قسە و باسی لێکەوتەوە کاتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام فۆڵۆوی یەکدییان کرد، هەرچەندە لەو کاتەدا پەیوەندییەکەیان بەئاشکرا پشتڕاست نەکردەوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە لەوانەیە لە کاتی بەشداریکردنی کیلیان لە یەکێک لە نماییشەکانی مۆدەی جیهانیدا یەکدیان ناسیبێت.
 
قسە و باسەکان لەسەر پەیوەندی نێوانیان زیاتربوون کاتێک بێرترام لە قەتەر لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2022 بینرا، زۆر لە دەزگاکانی راگەیاندن ئامادەبوونی ئەویان لەوێ وەک بەڵگەیەک بۆ پشتگیریکردنی ئێمباپێ وەرگرت، هەرچەندە دواتر هەواڵەکان باسیان لەوە کرد کە ئەو کچە بۆ مەبەستی کارکردن لەوێ بووە.
 
ستیفانی رۆز بێرترام، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستی بە کاری مۆدێل کردووە کاتێک گرێبەستی لەگەڵ دەزگایەکی مۆدێلکردن واژۆکردووە، لە تەمەنی 16 ساڵیدا پەیوەندی بە کۆمپانیای دۆمینیک ئاژانسەوە کردووە، کە دەزگایەکی بەنێوبانگی مۆدێلی بەلجیکییە.
 
کاروانی هونەری ئەو خانمە بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی کاتێک لە تەمەنی 18 ساڵیدا رووی لە ئەمریکا کرد و پەیوەندی بە ئاژانسی ماریلینەوە کرد، لە ساڵی 2015 وەک یەکەم مۆدێلی بەلجیکی مێژووی تۆمارکرد، کاتێک لە رێکلامی جلی مەلەوانی سپۆرت ئیلسترەیتددا دەرکەوت.
 
خۆشەویستی دیکە
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەستێرە فەرەنسییەکە پێش ئاشکرابوونی دوایین خۆشەویستەکەی، پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ چەندین خانمی دیکەدا هەبووە. وەک شاجوانی فەرەنسا لە ساڵی 2017، ئەلیسیا ئایلێ، کە لە کاتی مۆندیالی 2018 لەگەڵ ئێمباپێدا پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە، بەردەوام بەشداری یارییەکانی فەرەنسا دەکرد و زۆرجاریش بە درێسی ئێمباپێیەوە بینراوە، ئەوەش قسە و باسی لەسەر ئەو پەیوەندییە سۆزدارییەی کە گوایە لەنێوانیاندا هەیە، دروستکرد.
 
هەروەها راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان رایانگەیاند کە له سەرەتای ساڵی 2021ـەوە کیلیان پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئیما سمیتی خانمە ئەکتەری لاوی فەرەنسی هەیە، بەو پێیەی ئێمباپێ له یارییه جیاجیاکانی پاریس سانجێرماندا لەگەڵ ئێمباپێ دەبینرا و ئەوەش دەنگۆی پەیوەندی خۆشەویستییان زیادکرد.
 
هەروەها لە ساڵی 2022 ئێمباپێ لەگەڵ ستێلا ماکسوێڵ بینرا کە پێشتر مۆدێلی ڤیکتۆریا سیکرت بوو، لەوێ دەرکەوتن کە زەردەخەنەیان دەگۆڕییەوە و پێکەوە وەستابوون، ئەمەش دەنگۆی پەیوەندییە سۆزدارییەکەی نێوانیان زیاترکرد.
 
لەوانەیە گرنگترین و مشتومڕاویترین پەیوەندی لە مێژووی سۆزداری کیلیان ئێمباپێدا پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئینس راوی کچە مۆدێل بێت، چونکە ئەو دووانە بۆ یەکەمجار لە 75ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان پێکەوە دەرکەوتن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە