کڵۆپ یارییەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە یاریی بۆکسێن وەسف دەکات

11-04-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یۆرگن كڵۆپ مانچێستەر سیتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، یارییەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە یارییەکی بۆکسێن وەسفکرد، کە لە نێوان دوو بۆکسێنەری کێشی قورسدا بەڕێوەبچێت و گوتی "کاتێک دەستەکانت دێنە خوارەوە بۆکسێک بەر نێوچاوانت دەکەوێت".
 
لە یاریی لووتکەی پرێمەرلیگدا، مانچێستەر سیتی لەسەر یاریگەی ئیتحاد میوانداری یانەی لیڤەرپوولی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات.
 
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا، قسەی بۆ میدیاکاران کرد و لە وەسفی یارییەکەدا گوتی "بۆ ئەوەی راستگۆ بم، دەڵێم یارییەکانی ئێمە لەگەڵ مانچێستەر سیتی وەک یاریی نێوان دوو بۆکسێنەری کێشی قورسن، کاتێک دەستەکانت دێنە خوارەوە بۆکسێک بەر نێوچاوانت دەکەوێت، بەڵام دواتر پێویستە هەستیتەوە و هەوڵ بدەی ئەمجارە کۆنترۆلی یارییەکە وەربگریتەوە، هەر ئەوەش روویدا".
 
راهێنەری ئەڵمانیی یانەی رێدز، زیاتر گوتی "ئێمە کاتێک کۆنترۆلی یارییەکەمان کرد لە هەموو کاتێک زیاتر کێشەمان بۆ دروستکردن، ئەوە هەواڵێکی خۆش بوو بۆ ئێمە، بەڵام بێگومان ئەگەر لە زۆربەی کاتەکانی یارییەکەدا ئەوەمان کردبا دڵم خۆشتر دەبوو".
 
سەبارەت بەوەی کە پێویستە هەموو یارییەکانی دیکەیان ببەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ببەنەوە؟ کڵۆپ گوتی "هیچ شتێک سەبارەت بە ئێمە نەگۆڕاوە، لە مانگی یەکەوە ئەوەمان دەزانی، کە ئەگەر ئێمە بمانەوێت نازناوەکە ببەینەوە دەبێت هەر 18 یارییەکەمان ببەینەوە کە لەپێشمان بوون، تەنیا یەک یاری دەکرا یەکسان بین، ئەویش ئەم یارییە بوو".
 
یۆرگن کڵۆپ لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی "با بزانین چی روودەدات، چوارشەممە بەرامبەر بێنفیکا یاریدەکەین، ئینجا جارێکی دیکە مانچێستەر سیتی، دواتر دەبێت خۆمان بۆ هەردوو یاریی دێربی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و ئێڤێرتۆن ئامادە بکەین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات