رووداو دیجیتاڵ
هاندەرێکی سەرشێت، لە یارییەکی خولی پۆرتوگالدا، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری، هێرش دەکاتە نێو یاریگە و دەیەوێت لە چەند یاریزانێک بدات لەبەرئەوەی لە ئاستی یاریکردنیان رازی نییە، بەڵام رێگری لێدەکرێت.
لە یاریی نێوان هەردوو یانەی ڤیتۆریا و پۆرتۆ لە خولی پۆرتوگال، کە ئەمەی دوایی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردییەوە، هاندەرێک لە دواخولەکەکانی یارییەکەدا توانی خۆی بخاتە نێو یاریگە و هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەر یاریزانانی ڤیتۆریا، بەڵام هەر زوو یاریزانان رێگەیان لێگرت و لە لایەن ئاسایشی یاریگەکەوە دەستگیر کرا.
زۆرجار هاندەران هەل دەقۆزنەوە و بە دزی پۆلیس و ئاساییشی یاریگە خۆیان دەخەنە نێو یاریگە بۆ ئەوەی بگەنە یاریزانە دڵخوازەکانیان و تەوقەیان لەگەڵ بکەن یان ئەگەر دەرفەت هەبوو وێنەیەکیان لەگەڵ بگرن، بەڵام زۆر کەم وا روویداوە مەبەستی هەندەر لێدانی یاریزانان بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ