رووداو-هەولێر
کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان جیۆرجیۆ کیلینیی بەرگریکەری یانەی یوڤێنتوس و ماریۆ بالۆتێلیی هێرشبەری یانەی بریشیا کە هەردووکیان ئیتالین کۆتاییهات، دوای ئەوەی هەردوو یاریزانەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان بە ڤیدیۆ ئەنجامدا.
قسەکانی کیلینی بەر لە چەند رۆژێک کە لە کتێبەکەیدا بڵاویکردەوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی هێرشی تووندی کردە سەر ماریۆ بالۆتێلی و فلیپی میلۆی بەرازیلی.
کیلینی گوتبووی: زۆرم رق لە ئینتەرە بەشێوە وەرزشییەکەی، وەک چۆن مایکل جۆردان رقی لە دیترۆیتە، وەک چۆن ماتێرازی رقی لە یوڤێیە، بالۆتێلی کەسایەتییەکی زۆر خراپی ھەیە و کاری سەرشێتانەی زۆرە، ئەگەر وانەبووایە ئێستا یەکێک بوو لە ١٠ باشترینەکان، لە جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠١٣ ئەو بووە هۆکاری خراپیی ئاستی ئێمە، پێویستە زووزوو زللەیەکی لێبدەیت بۆ ئەوەی بێتەوە سەرخۆی، بەڵام لەو خراپتر فلیپی مێلۆیە، رقم لە کەسی بێڕێزە.کیلینی
— Safin Taha (@safintaha) May 9, 2020
زۆرم رق لە ئینتەرە بەشێوە وەرزشییەکەی، وەک چۆن مایکل جۆردان رقی لە دیترۆیتە، وەک چۆن ماتێرازی رقی لە یوڤێیە، بالۆتێلی کەسایەتییەکی زۆر خراپی ھەیە و کاری سەرشێتانەی زۆرە، ئەگەر وانەبووایە ئێستا یەکێک بوو لە ١٠ باشترینەکان، بەڵام لەو خراپتر فلیپی مێلۆیە، رقم لە کەسی بێڕێزە. pic.twitter.com/IrUOny8CXw
دواتر بالۆتێلی لە ئینستراگرامەکەیدا وەڵامی کیلینی دایەوە و گوتی: لانی کەم من بوێرم کە رووبەڕوو قسە دەکەم، لە ٢٠١٣وە ھەلی زۆرت ھەبوو کە وەک پیاوێکی راستەقینە دەربکەوی بەڵام نەبوویت، ئێستا ئەم قسانە لەسەر ھاوڕێكانت دەکەی ئەی دەبێ دواتر چی دیکە بڵێی، تۆ کاپتنێکی زۆر سەیری، دەتەوێ خۆت بکەی بە پاڵەوان بەڵام من نامەوێ ئەوە بکەم.
لەمیانەی بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە ئیتالیا، کیلینی و بالۆتێلی بە ڤیدیۆکۆڵ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە کرد و سەرەتا بالۆتێلی گوتی: ئەمە جاری یەکەمە لە ژیانمدا کە تۆ کارێكی خراپ دەکەیت و من نایکەم (بە پێکەنینەوە).
کیلینی وەڵامی دایەوە و گوتی: من ئیرەییت پێدەبەم، چونکە لە ژیانتدا هەڵەی زۆر دەکەی و لێیانەوە فێردەبیت.
بالۆ وەڵامی دایەوە: من ئەوەم لە تۆ چاوەڕێنەدەکرد جیۆرجیۆ، من کەسایەتییەکی نەرێنی نیم، من ئەو کەسەم کە هەمیشە حەزم بە سوعبەت کردنە.
جیۆرجیۆ گوتی: ئەگەر بڵێم قسەی خراپم نەکردووە ئەوا راست ناکەم و درۆیە، من بەرپرسم لە هەموو ئەو قسانەی کردوومە، من هەڵەم کرد و لە هەڵەکانمەوە فێردەبم و بەردەوام دەبم لە فێربوون لە هەڵەکانمەوە.
کیلینی لە کۆتاییدا داوای لێبووردنی کرد و گوتی من هیچ کێشەیەکم لەگەڵتدا نییە و زۆر هەست بە خۆشحاڵی دەکات ئەگەر لە هاوینی داهاتوودا لەگەڵ بالۆتێلی بەشداری لە جامی یۆرۆی ٢٠٢١ بکەن.
بالۆتێلی
— Safin Taha (@safintaha) May 9, 2020
لانی کەم من بوێرم کە رووبەڕوو قسە دەکەم، لە ٢٠١٣وە ھەلی زۆرت ھەبوو کە وەک پیاوێکی راستەقینە دەربکەوی بەڵام نەبوویت، ئێستا ئەم قسانە لەسەر ھاوڕێكانت دەکەی ئەی دەبێ دواتر چی دیکە بڵێی، تۆ کاپتنێکی زۆر سەیری، دەتەوێ خۆت بکەی بە پاڵەوان بەڵام من نامەوێ ئەوە بکەم pic.twitter.com/PK2ptS8UMa
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ