دێربیی لەندەن.. قۆناخێکی نوێ لە تۆتێنهام دەستپێدەکات و ئارسیناڵ لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دێربیی لەندەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دێربیی لەندەنە، تۆتێنهام لە قۆناخێکی نوێدا میوانداریی ئارسیناڵ دەکات و دەیەوێت هەنگاوەکانی بۆ دوورکەوتنەوە لە پلەکانی دواوەی ریزبەندی خولەکە دەستپێبکات.
 
یارییەکە کاژێر 19:30 لە رکابەرییەکانی گەڕی 27ـی پرێمەرلیگ، لە یاریگەی تۆتێنهام بەڕێوەدەچێت، ئەمە یەکەم یاریی تیپەکەیە دوای ئەوەی ئیگۆر تودۆر وەکو راهێنەری یانەکە دەستنیشانکرا و دەیانەوێت لە یەکەم دەرکەوتنیاندا لە پێشەنگی ریزبەند ببەنەوە و هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن.
 
سپێرز لە هەشت یاریی رابردوودا لەسەر ئاستی ناوخۆ هیچ یارییەکی نەبردووتەەوە، لە دوایین دوو یارییدا دۆراوە، ئەوان ئێستا لە پلەی شازدەیەمی ریزبەندن و هەر ئەنجامێکی دیکە جگە لە بردنەوە مەترسییەکان لەسەر تیپەکە زیاتر دەکات.
 
یانەی ئارسیناڵ لەژێر گوشارێکی زۆردا ئەم یارییە ئەنجامدەدات، بەتایبەت دوای ئەوەی مانچێستەر سیتی لە نیوکاسڵی بردەوە و جیاوازییەکەیان بووە تەنیا 2 خاڵ.
 
ئێستا تیپەکەی ئارتێتا پێویستی زۆری بەبردنەوەی دێربیی لەندەنە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە جیاوازییەکەی لەگەڵ رکابەرەکەی بکات.
 
گانەرز لە دوایین یارییدا لە پرێمەرلیگدا، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەگەڵ ولڤەرهامپتۆنی خاوەنی پلەی کۆتایی ریزبەند یەکسانبوو و ئەوە هاندەرانی تیپەکەی زۆر نیگەران کرد.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە