رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا دوای بردنەوەی لە ریال مەدرید لە یاریی کلاسیکۆ، ریکۆردێکی دارایی خۆی شکاند و زۆرترین پارەی لە یەک یاریدا بەدەستهێنا.
دوێنێ یەکشەممە، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگەی مۆنتوجویک و لە یارییەکی گرنگ و یەکلاییکەرەوەدا، رووبەڕووی یانەی ریال مەدرید بووەوە، گرنگی ئەو یارییە بۆ ئەو رکابەرییە تووندەی نێوان هەردوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا، لە لالیگا دەگەڕێتەوە.
یانەی بارسێلۆنا پێش کلاسیکۆ، بە کۆکردنەوەی 79 خاڵ لە پلەی یەکەمی لالیگا بوو و یانەی ریال مەدریدیش بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ، لە پلەی دووەمی خولەکە بوو، بۆیە بردنەوەی ئەو یارییە گرنگ بوو بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی رکابەرییەکانی نێوان ئەو دوو یانەیە.
یارییەکە لە کاژێر 16:15 بە کاتی ئیسپانیا ئەنجامدرا و هەڵبژاردنی ئەو کاتە بۆ ئەنجامدانی یارییەکە بۆ ئەوە بوو کە زۆرترین بینەر لە جیهانەوە بتوانن یارییەکە ببینن.
سەرەتا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 2-0 پێشکەوت، بەڵام یانەی بارسێلۆنا توانی ریمۆنتادا بکات و یارییەکە بەئەنجامی 4-3 لە بەرژەوەندیی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت.
چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە یانەی بارسێلۆنا، تەنیا لە یاریی کلاسیکۆدا 13.8 ملیۆن یۆرۆیان قازانجکردووە، ئەوەش ریکۆردێکی مێژووییە لە یانەکە و ئەوەش زۆرترین قازانجی داراییە، یانەکە بەدەستیهێنابێت لە یارییەکدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ