رووداو – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له شاری جه‌دده‌ی سعودیه یارییه‌كی به‌هێزی بۆكسێن له نێوان پاڵه‌وانی جیهانی ئه‌میر خانی بریتانی و بیلی دیپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ردوو یاریزان پێنجشه‌ممه پرۆسه‌ی كێشانی كێشی خۆیان ئه‌نجامدا، كه یارییه‌كه له كێشی مامناوه‌نده و براوه‌ی یارییه‌كه ده‌بێته پاڵه‌وانی جیهان له ژێر چاودێریی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی بۆكسێن.
پرۆشه‌ی كێشانه‌كه وه‌كو باوه به جلی ژێره‌وه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، به‌لام ئه‌وان به شۆرتی درێژه‌وه له به‌رامبه‌ر میدیاكان و جه‌ماوه‌ر پرۆسه‌یان ئه‌نجامدا، به‌ڵام پرۆسه فه‌رمییه‌كه دوور له چاوی میدیا و جه‌ماوه‌ر ئه‌نجامدرا.
بیلی دیپی ئوستڕالی ساڵی رابردوو وازی له یاریكردن هێنا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میر خان داوای لێ‌كرد یاری له‌گه‌ڵدا بكات، بڕیاریدا په‌شیمان بێته‌وه و یارییه‌كه بكات.
پێشتر بڕیاربوو ئه‌میر خانی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانی به‌رامبه‌ر سیراج گۆیاتی هیندی یاریی بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دوایی دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ